ۆوركشۆپێكی هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو
به ئامانجی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان توێژه‌ران و ئه‌كادیمیانی پارێزگای سلێمانی و ئاڵوگۆڕی زانیارییه نوێیه‌كان به تایبه‌ت له‌بواری پزیشكیدا ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ۆوركشۆپێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
به‌دروشمی ( دۆخی ئێستای كانزاكان له ژینگه‌و خۆراكی كوردستاندا‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12 ی ئابی 2018 له هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ۆوركشۆپێكی زانستیان ئه‌نجاممدا بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی توێژه‌ران و پێدانی زانیاری نوێ له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه پزیشكییه‌كانی ئه‌مڕۆ، له ۆوركشۆپه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵی سلێمانی ئاماده‌ببون.
له‌لایه‌ن م. فه‌ره‌یدون كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كان و مێژووی دروست بوون و ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌ش كرا‌و دواتر سێ سیمینار پێشكه‌ش كران لە بواری پزیشکی، زانستی خۆراك و ژینگە به‌م شێوه‌یه:
سیمیناری یەکەمیان بە ناونیشانی “دۆخی ئێستای کانزاکانی ئایۆدین و سلینیۆم لە ژینگە و خۆراکی ڕۆژانەی تاکی کوردستان و لێکەوتە تەندروستییەکانی” کە لە لایەن بەڕێزان د. باسط برهان، ئەندامی گروپی توێژینەوەی دیراساتی ژینگەیی لە سەنتەری توێژینەوە پێشکەش کرا.
سیمیناری دووەم بە ناونیشانی “خۆراکە خۆماڵییە بەرهەمهێنراوەکانی دەوروبەری شارەکان و ئەگەری مەترسییان بۆ تەندروستی دانیشتوانی کوردستان”پیشکەشکرا لە لایەن د. کارزان عبدالله سەرۆکی گروپی توێژینەوەی دیراساتی ژینگەیی لە سەنتەری توێژینەوە.
سێهەم سیمینار لە لایەن د. بینایی کامەران لە بەڕێوەبەرایتی تەندروستی سلێمانی پێشکەشکرا بە ناونیشانی “کێشەی ڕژێنی ثایرۆید و پەیوەندی لەگەڵ خۆراکدا”.
له ووته‌یه‌كیدا تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، د. باسط برهان مامۆستا له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ووتی :
# به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان