Back

ئاگادارییه‌ك بۆ ده‌رچوانی سه‌رجه‌م په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان

سه‌رۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان دەکات پێشکەش کردن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک لە هەفتەی داهاتووەوە لە بەرواری ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو ٣٠-٨-٢٠١٨ ده‌ست پێده‌كات و پێشکەش کردن بەردەوام دەبێت . بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن .

فۆڕمی پێشکەش کردن

http://www.spu.edu.iq/polytechnic_system/

–  بۆ وەرگرتنی وشەی نهێنی (کۆد) دەتوانن سەردانی ئەم شوێنانەی خوارەوە بکەن . سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی.

–  پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ.

–  پەیمانگەی تەکنیکی دوکان.

– پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە.

– پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان.

– پەیمانگەی تەکنیکی کەلار.

وە لەکاتی سەردانیکردن خوازیار پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی پێبێت .

– پشگیری بە نمرە وە یان بڕوانامەی پەیمانگە .

-کۆپی ناسنامەی باری شارستانی .

Comments
You do not have permission to add comments.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile