خولی (TOT) كۆتاییهات
دوای كردنەوەی خولی (TOT) لە بەروارى ٢٢/٧/٢٠١٨ لە بواری (Entrepreneurship) بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی(١٢ مامۆستا) ئەمڕۆ دواین رۆژی ئەو خولە ٧/٨/٢٠١٨ بەڕێوەچوو کە ماوەى ٣ هەفتەى خایاند.
خولی (TOT) لەلایەن مامۆستا سەركان حەسەن ئەحمەد مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وترایەوەو كۆی خولەكەش لە شەش تەوەری سەرەكی پێكهاتبوو كە بریتی بوون لە:
1. Overview , Entrepreneurial Mindset , Career Planning
2. Business Model Canvas ,Idea Generation
3. Research Methods , Operations Analysis
4. Marketing , Customer Acquisition ,Pricing
5. Financials ,Feasibility Testing, Ratios
6. Minimum Viable Product ,Prototyping , Scalability
شایەنی باسە مامۆستا سەركان حەسەن ئەحمەد یەكێكە لەو بەشداربووانەی كە لە زانكۆی میزۆری بە دوو قۆناغ بەشداری خولەكانی كردووە، قۆناغی یەكەم Online Training ، قۆناغی دووەم Face -to-face Training، ئەم خولە لەلایەن ڕێكخراوی IREXی ئەمریكی و پسپۆڕانی (زانكۆی سێنتراڵ میزۆری) لە ویلایەتی میزۆری ئەمریكا سەرپەرشتی دەكرێت، هەروەها بڕوانامەی بەشداریبوون دەبەخشرێتە بەشداربووە سەركەوتووەكانی خولەكە كە لەلایەن ڕێكخراوی IREX و زانكۆی سێنتراڵ میزۆرییەوە ئامادە دەكرێت.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.