وۆركشپۆپێك دەربارەی دۆخی ئێستای كانزاكان لەسەر تەندروستی بەڕێوەدەچێت
سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وۆركشۆپێك بەناونیشانی ( دۆخی ئێستای كانزاكان لە ژینگە و خۆراكی كوردستاندا و كاریگەرییان لەسەر تەندروستی ) ئەنجام دەدەن.
وۆركشپۆكە رۆژی یەكشەممە 2018/8/12 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی پیرەمێر لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
وۆركشۆپەكە سێ سیمینار لەخۆدەگرێت، سیمیناری یەكەم دەربارەی ( دۆخی ئێستای كانزاكانی ئایۆدین و سلینیۆم لە ژینگە و خۆراكی رۆژانەی تاكی كوردستان و لێكەوتە تەندروستییەكانی )ە كە لەلایەن د.باست بورهان لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەش دەكرێت، سیمیناری دووەمیش سەبارەت بە ( كێشەی رژێنی سایرۆید و پەیوەندی لەگەڵ خۆراكدا) كە لەلایەن د.بینایی كامەران لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پێشكەش دەكرێت، پاشان سێیەم سیمینار لەلایەن د.كارزان عەبدوڵا لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەربارەی ( خۆراكە خۆماڵییە بەرهەمهێنراوەكانی دەوروبەری شارەكان و ئەگەری مەترسییەكان بۆ تەندروستی دانیشتوانی كوردستان) پێشكەش دەكرێت.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.