Back

ئەنجامی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ سكۆلارشیپی كۆماری چیك راگەیەندرا

لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ سكۆلارشیپی كۆماری چیك (8) كاندید توانیان سەركەوتووبن، بەو ئەنجامە و بەراورد بە وڵاتانی دیكە خوێندكارانی هەرێمی كوردستان توانیان زۆترین كورسی خوێندن مسۆگەر بكەن. د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: مایەی شانازییە بۆ هەرێمەكەمان، كە بەراورد بە وڵاتانی ناوچەكە زۆترین ژمارەی كاندیدەكانمان لە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی زانكۆی (پلازكی) چیكی بۆ بەدەستهینانی سكۆلەرشیپ دەرچوون. لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای پیرۆزبایكردن لە دەرچووان، داوا لە كاندیدە سەركەوتووەكان دەكات سبەی چوارشەممە‌، ڕێكەوتی 2018/8/8 كاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی وەزارەت بكەن. لای خۆشیەوە نوێنەری زانكۆی پلازكی كۆماری چیك ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێشنیازێكی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ زیادكردنی ژمارەی سكۆلەرشیپەكان لە (30) كورسی بۆ (50) كورسی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو. رۆژی یەكشەممە رێكەوتی (2018/8/5) بەچاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ كاندیدانی سكۆلەرشیپی چیك لە زانكۆی تەكنیكی ئۆستراڤا/ كەمپسی هەولێر بەڕێوەچوو. ناوی خوێندكارە سەركەتووەكان: 1.ڕۆژ هەژار قادر – 233 – پزیشكی گشتی. 2.ژیار یاسین تاهر مستەفا – 233 – پزیشكی گشتی. 3.میلانۆ محمد صالح – 213 – ددانسازی. 4.ڕەوا قوربانی عبدالرحمن – 183 – ددانسازی. 5.میران عمر محمد فرج – 181 – ددانسازی. 6.پەیام نایف جمال – 175 – ددانسازی. 7.پێشەوا جەلال محمد – 173 – ددانسازی. 8.سارا جادر ابراهیم – 171 – ددانسازی. تێبینی: ئەو خوێندكارانەی كە بەشی ددانسازی وەرگیراون، ئەگەر خوێندنەكەیان بۆ ساڵی داهاتوو دوابخەن، ئەوا دەتوانن لە بەشی پزیشكی گشتی بخوێنن. *بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile