Back

وۆركشۆپێك به‌ ناونیشانی بۆچی ژنی سه‌ركرده‌ی پێشه‌نگ مان كه‌مه‌؟ پێشكه‌ش كرا

به‌رواری 5 ی ئابی 2018 ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كارCDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوكاری ڕێكخراوی IOM وۆركشۆپێكی به‌ناوی ” بۆچی ژنی سه‌ركرده‌ -پێشه‌نگ مان كه‌مه‌ له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ سازكرد. له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوێندكاران ئاماده‌ی بون و دوای خستنه‌ڕووی پێشینه‌یه‌كی مێژوویی به‌شداری ژنانی كورد له‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا، باس له‌ به‌ربه‌ست و گۆڕانكارییه‌كانی ژنان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كرا و سه‌رجه‌م هۆكاره‌ خودی و بابه‌تییه‌كان خرایه‌ ڕوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ژنان وه‌ك پێویست ڕۆڵیان كه‌مه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا و به‌ چه‌ندین تێروانین و گفتوگۆی بونیادنه‌ر كۆتایی به‌ وۆركشۆپه‌كه‌ هێنرا. #به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن
This shortcode LP Profile only use on the page Profile