سیمپۆزیۆمی زانستی ( بەرەو بونیادنانی سەنتەری سپەیس بۆ توێژینەوەی گەردوونی) دەستیپێكرد
بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆك و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەهاوبەشی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی بەغداد سیمپۆزیۆمی زانستی ( بەرەو بونیادنانی سەنتەری سپەیس بۆ توێژینەوەی گەردوونی) لە هۆتێل تایتانیك-ی شاری سلێمانی دەستیپێكرد.
پ.ی.د.ئالان فەریدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ وتی: سەنتەری سپەیس سەنتەرێكی گرنگە بۆ پێشبینییە گەردوونییەكان كە لەسەر ئاستی عیراق دەبێتە ناوەندێكی زانستی بۆ پێشبینییە گەردوونییەكان، لەم قۆناغەشدا زەوی بۆ پرۆژەكە تەرخان كراوە لە چیای ئەزمڕ و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەماهەنگن لە كاری پێكەوەییان تا بتوانرێت لە زووترین كاتدا سەنتەرەكە بكرێتەوە.
پاشان لەلایەن هەریەك لە ( پ.د.بان عەبدولرەزاق ، پ.د عەبدولڕەحمان حەسەن، پ.دپۆڵا ئازادخانەقا، پ.د.مەریوان ئەحمەد و د.ئازاد حەمە ) لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دەستەی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی هەروەها زانكۆی بەغداد توێژینەوەكانیان پێشكەش دەكەن.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.