Back

ئەنجامی بەرایی كاندیدەكانی سكۆلەرشیپی وڵاتی چیك راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی بەرایی كاندیدەكانی زەمالەی وڵاتی چیك-ی راگەیاند كە ژمارەیان (72) كاندیدە. لەو بارەیەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: پێشكەشكارانی سكۆلەرشیپی وڵاتی چیك، كە لە قۆناغی یەكەمی پێشبڕكێدا (شۆرت لیست كراون) كە ژمارەیان (72) كاندیدە ئاگادارییان دەكەینەوە پێویستە: 1- رۆژی 2018/8/5 كاتژمێر 8ی بەیانی ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی، لە بابەتەكانی (بایۆلۆجی – كیمیا – فیزیا – بیركاری) كە بەزمانی ئینگلیزی دەبێت. 2- كاندیدە سەركەوتووەكان پێویستە بەشداری تاقیكردنەوەی توانستی زانستی (بایۆلۆجی – كیمیا) بكات، هەروەها ئازادە لە نێوان (فیزیا – بیركاری) یەكێكیان هەڵبژێرێت. 3- پێویستە كاندیدی سەركەوتوو پێناسەی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی دوانزە و، یەكێك لەم بەڵگەنامانە (رەگەزنامەی باری شارستانی) – (ناسنامەی باری شارستانی) – (كارتی زانیاری) – (پاسەپۆرت) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ رۆژی تاقیكردنەوە. 4- شوێنی تاقیكردنەوە: هەولێر – زانكۆی ئۆستراڤا – شەقامی یاسین نەجار – بەرامبەر ئەبوشەهاب – پشت سۆفی مۆڵ، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە: (٠٧٥٠٥٥٢٥٠٠٠) – (٠٧٥٠٥٥٣٠٠٠). وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند: پێشكەشكاران لە پڕۆسەیەكی ورد و زانسیدا، چوونەتە پێشبڕكێ لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی قۆناغی پۆلی 12ی ئامادەیی، پاشان سەركەوتووەكانی قۆناغی یەكەمی پێشبڕكێ بەشداری تاقیكردنەوەیەكی هەڵسەنگاندنی توانستی زانستی لە هەرێمی كوردستان دەكەن، كەلەلایەن ژمارەیەك پرۆفیسۆری زانكۆی (پەلازكی)یەوە بەڕێوەدەبرێن و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات و، تێچووی تاقیكردنەوەی سەرجەم كاندیدەكان دەگرێتە ئەستۆ. بۆ بینینی ناوی كاندیدە سەركەوتووەكان كلیك (لــــێـــرە)‌ بكە.   *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
This shortcode LP Profile only use on the page Profile