چالاكییه‌كی زانستی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕیوه‌چوو
به ئامانجی گه‌یاندنی زانستی نوێ و شیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه زانستییه ته‌ندروستییه‌كان و زانستی IT له جیهاندا ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پسپۆرێكی نێو ده‌وڵه‌تی.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2018/7/29 به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زیاتر له 120 دكتۆری ددان سیمینارێك بۆ دكتۆر المنذری پسپۆڕ له ئه‌كادیمیای زانكۆی گلاسكۆی به‌ریتانی تایبه‌ت به ڕاستكردنه‌وه‌ی شه‌ویلگه‌ی ددان.
به‌ر له ده‌ستپێكی چالاكییه زانستییه‌كه ڕێزلێنانی هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی گلاسكۆی به‌ریتانی ئاڵوگۆڕكرا.
ڕێكخه‌ری چالاكییه زانستییه‌كه دكتۆر ماردین عوسمان تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له تۆمارێكی ده‌نگیدا ووتی: ئەم چالاکییانە کاریگەرییان لەسەر ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان دەبێت و ھەمیشەش سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرە بەرێزەکانی لەم کارە زانستیانەدا ھاوکارمانن.
# به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان