زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان/سنە دووەمین كۆنفرانس ئەنجام دەدەن
لەچوارچێوەی چالاكییە زانستییە نێودەوڵەتییەكاندا، دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان/سنە بەهاوكاری زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
كۆنفرانسەكە لەژێر ناونیشانی (پلانی ستراتیجی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی هاوچەرخ ) لە بەرواری 2018/12/12-11 لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەم كۆنفرانسە درێژەپێدەری یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان/سنەیە كە ساڵی رابردوو لە شاری سنە ئەنجامدرا، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بكەن.