وۆركشۆپی سەركردایەتی و كاری گرووپ بەڕێوەچوو
ناوەندی گەشەپێدان بۆ كار (CDC)ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپی (سەركردایەتی و كاری گرووپ) بۆ ژمارەیەك فەرمانبەرانی زانكۆ و وەزارەتەكانی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و پەروەردە كردەوە.
وۆركشۆپەكە رۆژی 2018/7/24 لە سەرۆكایەتی زانكۆ لەلایەن د.بەختیار كەمال تاڵەبانی مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وترایەوە و تێیدا بنەماكانی سەركردایەتی و ستراتیژیەتی كاركردن بۆ ئاڕاستەكردنی فەرمانبەران بەرەو جێبەجێكردنی تایبەتمەندی سەركردایەتی لە كاروباری رۆژانە و ئاڕاستەكردنی خوێندكاران خستەڕوو.
وۆركشۆپەكە سێ سەعاتی خایاند و تێیدا بەشداربووان بەتێبینی و گفتوگۆ بەشدارییان كرد.