Back

زیاتر لە 40 هەزار پەرتوكی زانستی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران دەستبەردەكرێت‎

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم 40 هەزار پەرتوكی زانستی و 25 هەزار جۆرناڵ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران دەستبەر دەكات. د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە یەكەمین وۆركشۆپی تایبەت بەگەیشتن بەسەرچاوە زانستییەكان رایگەیاند: ئێمە ‌ناتوانین داوای زانستێكی سەردەمیانە و داهێنان لە مامۆستایان بكەین ئەگەر زانست و زانیاری مەعریفە و سەرچاوەی سەردەمیانەیان لەبەردەست نەبێت، لەبەرئەوە دەستەبەركردنی ئەم سەرچاوە زانستیانە بۆ خوێندكارانی زانكۆكانمان زۆر گرنگە، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا 40 هەزار پەرتوكی زانستی و 25 هەزار جۆرناڵ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران دەستبەر دەكات. وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هیوای خواست سەرجەم خوێندكاران بتوانن سوود لەو سەرچاوانە وەربگرن و، سەرچاوەكانی زانیاریان فرە ڕەنگ و فرە ڕەهەند بكەن، وتیشی: ئەمە هەنگاوی یەكەمە و بەمەش كوردستان بەتەواوەتی ناچێتە ناو كۆمەڵگەی زانستی جیهانی، چونكە دەخوازین لە ئایندەدا ئەم پڕۆژەیە فراوان بكەین و دامەزراوەكانی وەك ئیڵ سیفڤیر و ساینس دایرێكت و وایلی و دامەزراوەكانی دیكەش بەشداری پێ بكەین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile