زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی شەفیڵدی بەریتانیا رێككەوتنێك واژۆ دەكەن
لەبواری زمانی ئینگلیزی و دروستكردنی پەیوەندییەكی پتەوی ئەكادیمی و زانستی لە نێوانیاندا هەردوو سەنتەری زمانی نێودەوڵەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی شەفیڵدی بەریتانی رێككەوتنێكی بەهاوبەشی كاركردن ئەنجام دەدەن.
دوای ئەوەی م. هۆگر محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر بانگێشتی هەریەك لە سەنتەری زمانی زانكۆی شەفیڵد و بریتش كاونسڵی بەریتانیا رۆژی ۱۸.۷.۲٠۱۸سەردانی ئەو وڵاتەی كرد، بەڕێزیان چاوی بە ریچارد سیمپسۆن بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانكۆی شەفیڵد كەوت و دوای كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدار هەردوولا گەیشتنە رێكەوتنێك بۆ واژۆكردنی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لە نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەنتەری ناوبراو بۆ بەهاوبەشی كاركردن لە نێوان سەنتەری زمانی زانكۆمان و زانكۆی شەفیڵد لە بواری زمانی ئینگلیزی و دروستكردنی پەیوەندییەكی پتەوی ئەكادیمی و زانستی لە نێوان هەردوو زانكۆدا.
هاوكات لەمیانی سەردانەكەیدا، بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریكرد لە وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی لە شاری مانچستەری بەریتانیا تایبەت بە تاقیكردنەوەی ئایەڵتس كە لەلایەن بریتش كاونسڵی بەریتانیاوە رێكخرابوو.