دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ندروستی و زانسته پزیشكییه‌كان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
به دروشمی (له داهێنانه‌وه بۆ جێ به‌جێ كردن له بواره كلینیكییه‌كاندا) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی دوشه‌ممه 2018/7/23 به‌چاودێز د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له شاری پزیشكی فاروق دووه‌مین كۆنفرانسی نێو ده‌وڵه‌تی ته‌ندروستی و زانسته پزیشكییه‌كان ی ده‌ست پێكرد. له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و وه‌زیری پێشوی ته‌ندروستی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی تری هه‌رێمی كوردستان و خوێندكاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له میوان ئاماده‌بوون.