Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٦ـ٤ـ٢٠١٨ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی وەفدێکی ھەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرو پۆلیتەکنیکی دھۆک و بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد . وەفدەکە لە پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھە ولێرو مامۆستا سەرسام شوانی بە ڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرو د.نەوزەت سادق بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک و مامۆستا ئارام ابراھیم بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کردو لە لایە ن پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سە رۆکی زانکۆو بەئامادەبوونی پ.ی.د. دانا احمد یاریدەدەری سە رۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و مامۆستا بەختیار عبید بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆ پێشوازیان لێکرا . دوای گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو تێیدا تیشک خرایەسەر ڕێنماییەکان و چۆنیەتی پێشکەش کردنی خوێندکاران و میکانیزمی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی وەرگرتن بەپێی سیستەمی پۆلیتەکنیک تاوتوێ کرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile