Back

مەرجەکانی وەرگرتن بۆ خوێندنی باڵای (دکتۆرا) بە سیستمی سپلت سایت راگەیەندرا

بەمەبەستی خوێندن بۆ ئارەزومەندانی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرا بە سیستمی (سپلت سایت)، بەرێوەبەرایەتی زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەرجەکان و رێنماییەکانی تایبەت بەو پرۆگرامە رادەگەیەنێت بەمجۆرەی لای خوارەوە: ١.ئەبیت خوازیار ھەڵگری بڕوانامەی ماستر بێت ونازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر) یان زیاتری ھەبێت. ٢.دوو ساڵ بەسەر وەرگرتنی نازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر) تێپەر بوبێت. ٣.بواری تۆێژینەوەکەی لە ھەمان پسپۆری گشتی بروانامەی ماستەرەکەی بێت. ٤. تەمەنی لە (٥٥) ساڵ زیاتر نەبێت لە کاتی پێشکەش کردندا. ٥.مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی تیدا بێت ئەگەر نا ئەبێت بەڵێن بدات کە لە ماوەی ساڵی یەکەمی خوێندندا ئەم مەرجەجێ بەجێ بکات. ٦. (١٠) خاڵ دابنرێت بۆ تێکرایی نمرەی خویندکار بەم شێوەیە : (٦٠% تێکرای بکالۆریۆس+(٤٠% تێکرای ماستەر). ٧.(٣) خاڵ دابنرێت بۆھەر توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە,یا پەسەندکراو بۆ بڵاوکردنەوە. ٨.(٥) خاڵ دابنرێت لەسەر چالاکی +فیدباکی خوێندکاران+ھەگبە. ٩.(٥) خاڵ دابنرێت لە سەر چاوپێکەوتن لەلایەن لیچنەی وەرگرتنی پەیوەندیدار. ١٠. فۆرمی داخوازی. بە ڵگەنامەکانی پێشکەش کردن: ١. ڕەگەزنامە وناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن+یەک کۆپی) لە گەڵ CV بە وێنەوە. ٢. بڕوانامەی دەرچوون -بکالۆریۆس وماستەر-(ڕەسەن+یەک کۆپی). ٣. بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن+یەک کۆپی). ٤. نوسراوی لارینەبوونی زانکۆ. ٥. گشت خەرجیەکانی ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت وبەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەت پێویستە کاندیدی سەرکەوتوو بڕی(٢٥٠٠٠$) بیست وپێنج ھەزار دۆلار بخاتە سەر حسابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. ٦. ناوبراو بەڵێن نامە بدات کە دوای تەواو کردنی خوێندن دوو ھێندە ماوەی خوێندنەکی لەوشوێنە خزمەت بکات. ٧. ھەر ھۆکارێک ھەبێت پێتە ھۆی تەواو نەکردنی خوێندن یان واز ھێنانی خوێندکار ئەوبڕە پارەیە(٢٥٠٠٠$) بیست وپێنج ھەزار دۆلار ناگەرێتەوە وئەبێت داھاتی زانکۆ وەمافی نامێنیت جارێکتر پێشکەش خوێندن بکات و ناوی دکریتە لیستی رەشەوە. ٨. خوازیار ئەبێت داواکارییەکانی لە ھوبەی زانستی و خویندنی باڵای کولیجی تەکنیکی ئەندازیاری بێشکەش بکات , ئەگەر خوازیار ھەر تێبینیەکی ھەبێت ئەتوانی پەیوەندی بەم تەلەفونەوە بکات (٠٧٧١٧٣٦٧٩٠٠ یان ٠٧٧٠٢٩٦٩٢١١ ) ٩. ٢٠ -٥-٢٠١٨ کوتا رۆژە بۆ بێشکەشکردنی فۆرمی داخوازی خوێندنی سپلت سایت . ١٠. ٢١-٥-٢٠١٨ رۆژی چاوپێَکەوتنی خوازیارانە .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile