Back

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەممە ٩/٧/٢٠١٨ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەبارەت بەچەند پرسێک بەرێوەچوو و تێیدا چەند بڕیارێک دران. لەوبارەیەوە پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سایتی زانکۆی راگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەتاوتوێ کردنی چەند تەوەرێک لەوانە، لایەنی دارایی زانکۆو خوێندنی ئێوان لە زانکۆمان و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ بازاڕی کارو دانانی بەرنامە بۆ ساڵی ئایندەی خوێندن. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەبارەت بە بەشێکی تری کۆبوونەوە ووتی، گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە جێبەجێ کردنی راسپاردەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ و بەکۆی دەنگ بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی ساڵنامەکە، کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆمان و زانکۆکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و جێ بەجێ کردنی سیستمی (کریدت)و کارکردن بۆ پشت بەخۆبەستنی زانکۆکان. لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا رۆژی ١٦/٩/٢٠١٨ یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی بێت لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیء ھەروەھا بڕیاردرا لەدەستنیشانکردنی رۆژەکانی پشوو و کۆتایی ھێنان بەپرۆسەی خوێندن کە دەکاتە رۆژی ٣٠/٦/٢٠١٩ و کۆتایی پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ بێتء کۆتایی بەوەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان بھێندرێت. ھەر لەکۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆ ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکاران خواست لە پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکاندا. ب.راگەیاندن و چالاکییەکان
This shortcode LP Profile only use on the page Profile