Back

زانکۆمان لە یۆنان سیمپۆزیۆمێکی ئەنجامدا

لەچوارچێوەی پرۆژەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەستیپێکردووەو پاش سەردانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پ.ی.د.ئالان فەریدون علی ئەمین و پ.د.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی زانستی و توێژینەوەی ستراتیژی، بۆ زانکۆی پاتراو رێکخراوی ئیگما لەوڵاتی یونان، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەو ئەنجامدانی لێکتێگەیشتنی زانستی بۆ ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕی زانستی و پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێکی زانستی لەنێوانیان و بەبەشداری وڵاتانی ” ھەریمی کوردستان -یونان -قوبرس – رۆمانیا -سربیا – مکدونیا” لەرۆژانی (٢٥-٢٦/٦/٢٠١٨)، لەماوەی رابردوو لیژنەکە کە بەسەرۆکایەتی پ. د.پۆڵا خانقاو پ. گۆستاڤوس و د.رۆژین کمال بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی، سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ رێکخستنی کاروباری سیمپۆزیۆمەکەو سەردانە زانستیەکە لەشاری ئەسینا. لەرۆژی دیاریکراو و بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە پێشتر رێکخرابوو سیمپۆزیۆمەکە بەرێوەچوو و تێیدا پانزە توێژینەوە پێشکەش کرا کە لەلایەن تەواوی وڵاتە بەشداربوەکانەوە بوو و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسێ توێژینەوە بەشداری کرد لەلایەن پ.ی.د.سۆران سعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کە تایبەت بوو بەدووبارە بەکارھێنانەوەی پاشماوە ئەلکترۆنیەکان، ھەروەھا پ.ی.د.حکیم عوسمان راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی کە تایبەت بوو بەرۆڵی میدیا لەوشیاری ژینگەیی و مامۆستا خەبات احمد، دەستەی کوردستانیش بەدوو توێژینەوە بەشداری کرد کە یەکێکیان لەلایەن پ.د.پۆڵا خانقاوە ئامادەکرابوو و دووەمیان لەلایەن د.علی، ھەروەھا زانکۆکانی بەلکان بە ١٠ توێژینەوە بەشداریان کرد. لەرۆژی دووەمی سەردانە زانستیەکە سەردانی شوێنەوارە دیرینەکانی دەرھێنانی کانزا لەسایت فیلد و چۆنیەتی تێکچوونی ژینگە لەرابردوودا بەھۆی پرۆسەکانی دەرھێنانی کانزاکان کە بەوردی ئەو کارانە روونکرانەوە، ھەروەھا سەردانی ئەو مۆزخانانە کرا کە لەشوێنەوارە کۆنەکاندا دروستکراون کە تێیدا نموونەی ئەو بەرد وکانزایانە پێشاندراون کە لەو کارگانە دەرھێنراون. لەرۆژی سێیەمی گەشتە زانستیەکە سەردانی چەند ویستگەیەکی سەرەکی ” دۆزینەو – دەرھێنان – پاککردنەوە- دروستکردن”ی کانزاکانی ” ئاسن -نیکل” کرا و چەند کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا لەنێوان نیردراوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرۆکایەتی پ.ی.د. سۆران سعیدو دەستەی کوردستانی بەسەرۆکایەتی پ.د.پۆڵا خانقاو بەرێوەبەرانی ویستگەکانی بەرھەمھێنانی ئاسن و نیکل و لەکۆبونەوەکان تاوتوێی ئەنجامدانی توێژینەوەی ھاوبەشکرا لەسەر ئاستی ماجستیر و دکتۆرا لەکوردستان و یونان، لەکۆتا رۆژی گەشتە زانستیەکەشدا واژووی لێکتێگەیشتنی زانستی کرا لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی کوردستانی لەگەڵ رێکخراوی ئیگما، ئەم ھەنگاوە بەھەنگاوێکی پراکتیکی زۆر گرنگ ئەژماردەکرێت لەچوارچێوەی بەنێودەولەتیکردنی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی کوردستانیەوە جێبەجێکراوە پاش ئامادەکاری و زەمینە رەخساندنێکی زۆر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile