Back

سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سكۆلەرشیپێكی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

لە نوێترین دەستكەوتی گرنگی نێودەوڵەتیدا، د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپوری كەلتوری دیجیتاڵی و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سكۆلەرشیپی هاوبەشی نێوان تۆڕی نەهرەینی سەر بە زانكۆی ( University College London ( UCL و دەزگای بەریتانی بۆ دیراسەی عێراق وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە توێژینەوەیەك لە بەریتانیا. بۆ ئەو مەبەستە د.ڕۆژین كەمال بۆ ماوەی دوو مانگ لە زانكۆی گلاسكۆی بەریتانی لەگەڵ تیمی پڕۆژە توێژینەوەی EMOTIVE سەبارەت بە مۆزەخانە كاردەكات لەژێر سەرپەرشتی پرۆفیسۆرێكی بەناوبانگی زانكۆكە (د. ماریا ئیكۆنۆمۆ) لە بواری مۆزەخانەدا كە لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری مۆزەخانەی هەنتێریانی زانكۆكەیە. پڕۆژەی EMOTIVE لە كۆتایی ساڵی 2016 دا فەندێكی گەورەی یەكێتی ئەوروپی بەدەستهێناوە و هەشت زانكۆ و كۆمپانیا لە پێنج وڵاتی ئەوروپیەوە پارتنەری پڕۆژەكەن و بە هاوبەشی پڕۆژەكە ئەنجام دەدەن. سكۆلەرشیپەكە تایبەتە بە كەسانی ئەكادیمی و توێژەر و پیشەیی لە بواری مۆزەخانە یان كەلەپوور یاخود مێژوو كە نیشتەجێی عێراقن و پڕۆژە توێژینەوەیەكی كاریگەر پێشنیار دەكەن، هەروەها لەناو ژمارەیەكی زۆری پێشكەشكار تەنها چوار پێشكەشكار و پڕۆژە توێژینەوە هەڵبژێران و د.ڕۆژین تاكە هەڵبژێراوە لە هەرێمی كوردستانەوە. شایەنی باسە د.ڕۆژین  كەمال خاوەنی توێژینەوە و چالاكی پیشەیی و ئەكادیمییە لە زیاتر لە 14 وڵات و هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی چەند دەزگایەكی ئەكادیمی ئەوروپی و بەریتانی و ئەمەریكییە، ماستەر و دواتر دكتۆراكەی لە زانكۆی كالگەری لە وڵاتی كەنەدا بە پلەی نایابی باڵا (A) تەواوكردووە و چەندین خەڵاتی ئەكادیمی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی زانستی و دەستكەوتە ئەكادیمییەكانی وەرگرتووە، هەروەها لە ساڵی 2012 دا نامەی پیرۆزبایی لە وەزیری رۆشنبیری و كەلتوری موقاتەعەی ئەلبێرتاوە ئاڕاستەكراوە لەسەر وەرگرتنی سكۆلەرشیپێكی وەزارەتەكەی بۆ پشتگیری پڕۆژەی توێژینەوەی دكتۆراكەی لەسەر مۆزەخانەیەكی  كەنەدی. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر سكۆڵەرشیپە هاوبەشەكەی تۆڕی نەهرەینی زانكۆ بەریتانیەكە و خوێندنەوەی هەواڵی پێدانی سكۆلەرشیپەكە بە د.ڕۆژین كەمال سەردانی ئەم لینكە بكەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile