وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایەكی سەرۆكایەتی زانكۆی لە بەرژەوەندی مامۆستایان پەسەندكرد
لەسەر داوای سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا كرێی وانەبێژی هەر سەعاتێكی وانەوتنەوە بە دوو سەعات هەژماربكرێت بۆ ئەو مامۆستایانەی كە وانەبێژن لە سێنتەرەكانی زمان.
پەسەندكردنی ئەم داوایەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە خزمەت بە مامۆستایانی وانەبێژ دەكات لە سێنتەرەكانی زمان، لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا هات كە بەسەرپەرشتی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەند پرسێكی تایبەت بە پرۆسەی خوێندی باڵا تاوتوێكران و بڕیاریان لەبارەوە درا.