خوێندکارێکی کۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیک لە فەندێکى یەکێتى ئەوروپا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت
خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك له به‌شی ئایتی قۆناغی چواره‌م به‌ناوی( هۆگرعوسمان صاڵح ) به‌دروست كردنی لۆگۆیه‌ك بۆ پرۆژه‌ی (تایگریس )كه‌یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به‌شداری كێبڕكێی باشترین دیزانه‌ر بۆ دروست كردنی (لۆگۆی )پرۆژه‌كه كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی تری ناوخۆیی و ئه‌وروپی ،وه‌ك خوێندكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت لۆگۆكه‌ی وه‌ك لۆگۆی فه‌رمی پرۆژه‌كه ده‌ست نیشان كرا .
شایه‌نی باسه ئه‌م فەنده‌ی یەکێتى ئەوروپاش لە بوارى (internationalization) بۆ ئه‌م كاره‌ش چه‌ند زانكۆیه‌ك له كوردستان و ده‌ره‌وه پێشبڕكێیان ده‌كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی دیزاینه‌كه‌یان ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە گەل (٩) زانکۆى تر‌ى کوردستان و (٤) زانکۆى تر‌ى ئەوروپا به‌شداربوون له كێبڕكێ كه‌دا-
ئەم پرۆژەیە لە لایەن زانکۆى (گۆتنگن )ى ئەلمانیاوە سەرپەرشتى دەکرا کە پرۆژەکە پێ دەوترێت پرۆژەی (تایگریس )پاڵپشتی دارایی دەکرێت لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسموس پلەس. ئەم پرۆژەیە لە بواری خوێندنی باڵادا کار دەکات لەسەرپاڵپشتی کردنی هاوبەشەکانی کە بریتین لە نۆ زانکۆی حکومی و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
پالپشتی کردنەکە خۆی دەبینێتەوە لە نوێبونەوەو به نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی كوردستان هەبوونی پەیوەندی و بەنێودەوڵەتی کردن لە کەرتی خوێندنی باڵادا. زانکۆی گۆتنگن لە ئەڵمانیا لەگەل کۆمەڵێک هاوبەشی ئەوروپی تردا پرۆژەکە بەرێوەدەبەن کە ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت لە( ٢٠١٧ – ٢٠٢٠) لە ئێستا پرۆژەکە دەستی بەکارەکانی کردووە .