Back

كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت

بڕیاره‌ رۆژی (2018/7/23) له‌ شاری سلێمانی و به‌ چاودێری به‌ڕێز (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی ئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌راوێژ و به‌شداریی كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری به‌توانای نێوده‌وڵه‌تی، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری ته‌ندروستی و زانسته‌ پزیشكییه‌كاندا به‌ناوونیشانی (From Innovation to Clinical Trails) ئه‌نجام بدات. هه‌ر به‌ڕێزێكیش پسپۆرییه‌كه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ بواره‌ پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كاندایه‌و ئاره‌زوومه‌نده‌ توێژینه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات ده‌توانن تا به‌رواری (2018/6/15) كورته‌یه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌كانیان بنێرن بۆ ئیمه‌یڵی تایبه‌تی كۆنفرانس. شایه‌نی باسه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانسه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت، دواتر له‌گۆڤاری زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناوی (Kurdistan Journal of Applied Research) كه‌ گۆڤارێكی تاڕاده‌یك پێشكه‌وتووه‌ وه‌ك توێژنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌ك توێژینه‌وه‌ی كۆنفرانس بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری بواری ته‌ندروستی و پزیشكی له‌هه‌رێمی كوردستان. ده‌توانن بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن: https://health-2018.spu.edu.iq/
This shortcode LP Profile only use on the page Profile