بڕوانامەی خولی گەشەپێدانی تواناكان بەسەر خوێندكاراندا دابەشكرا
بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدانی كار CDC و ژمارەیەك لە خوێندكاران مەراسیمی پێدانی بڕوانامە بە خوێندكارانی بەشداربوو لە خولی گەشەپێدانی تواناكان بەڕێوەچوو.
مەراسیمەكە لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو، كە تێیدا بڕوانامە بەسەر نزیكەی ١٥٠ خوێندكاردا دابەشكرا.
خولی گەشەپێدانی تواناكان، لەژێر چاودێری بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵادا بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە مەشقی هاوینەی خوێندكارانی قۆناغی سێی بەشە جیاوازەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
نەورۆز مەعروف بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدانی كار CDC ڕایگەیاند: ئەو خویندكارانە ساڵی رابردوو لە كەرتی تایبەت مەشقەكانیان بەسەركەوتوویی ئەنجامدا، هیوادارین دواتر و دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی خوێندن بتوانن دەرفەتی كاركردنیان بۆ بڕەخسێت.