Back

چوارەمین كۆنفرانسی زانستی بەڕێوەچوو

بە بەشداری مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، رۆژانی 2018/6/25-24ی چوارەمین كۆنفڕانسی زانستی بۆ زانستە پەتی و پراكتیكییەكان لە زانكۆی گەرمیان بەڕێوەچوو. پەیمانگای تەكنیكی كەلار بە توێژینەوەیەك بەشداری لە كۆنفڕانسەكەدا كرد كە لەلایەن د.شێركۆ فلامرز مامۆستا لە بەشی كارەبا توێژینەوەكە پێشكەشكرا و بەشێكی بەرچاو لە مامۆستایانی پەیمانگا ئامادەبوون، لەكۆتاییشدا لەلایەن سەرۆك دانیشتنی توێژینەوەكانەوە خەڵات بەسەر توێژەرەكاندا دابەشكرا. شایەنی باسە هەریەكە لە بەڕێزان (د.ئەیاد فائق ) راگری پەیمانگا و ( د.یادگار مەحمود ) لێپرسراوی هۆبەی زانستی و (د.شێركۆ فلامرز ) مامۆستا لە بەشی كارەبا و ( د.محەمەد حەسەن ) سەرۆكی بەشی شیكاری نەخۆشییەكان سەرۆكایەتی دانیشتنی بەشێك لە توێژینەوەكانیان كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile