سیمینارێك لەبارەی سەركردایەتی كاریگەر لە خوێندنی باڵادا رێكدەخرێت
لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا، سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێك بەناونیشانی ( سەركردایەتی كاریگەر لە خوێندنی باڵا) بۆ م. ئاودێر محەمەد ئەحمەد ئەندامی گرووپی توێژینەوەی كەلەپوری كلتوری دیجیتاڵی لە سەنتەرەكەمان و مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری ڕێكدەخات.
سیمینارەكە رۆژی چوارشەممە 2018\6\27 سەعات 10ی بەیانی لە نهۆمی زەمینی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت بۆ خۆ تۆماركردن دەتوانن لەم لینكەدا خۆتان ناونووس بكەن.
مامۆستا ئاودێر محەمەد ئەحمەد خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری (Network Technology) لە زانكۆی (Huddersfield) لە وڵاتی بەریتانیا، هەروەها بەشداری لەچەندین خولی زانستی كردووە لە وڵاتانی وەك ئەمریكا, ئەڵمانیا, هۆڵەندا و خاوەنی چەندین بڵاوكراوەی زانستییە لە گۆڤارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكاندا، لە ساڵی ٢٠١٧ پێشكەشی پرۆگرامی پەروەردەیی هاوبەشی ئەمریكی-عێراقی كردووە و دوای چاوپێكەوتن و بینی كۆرسی ئۆنلاین بۆ ماوەی نزیكەی ٦ مانگ، ناوبراو هەڵبژێردراوە بۆ بەشداریكردن لە خولی سەركردایەتی و بەڕێوەبردن لە خوێندنی باڵا لە زانكۆی ئەپەڵاچن ستەیت لە ویلایەتی نۆرپ كارۆلاینای ئەمریكا لەماوەی نێوان ٩ بۆ ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ كە پرۆگرامەكە بە پاڵپشتی ڕێكخراوی (IREX) وە باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد بووە.
دوای تەواوكردنی خولەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە لە ئێستادا مامۆستای ناوبراو كار لەسەر ئەنجامدانی كۆمەڵێك پڕۆژە و سیمینار و وۆركشۆپ دەكات بەمەبەستی پێشكەوتنی كاری بەڕێوەبردن لە زانكۆكاندا.