Back

به‌كره‌جۆ: ئێواره‌ خوانێك بۆ خوێندكاران ڕێكخرا

وه‌ك زۆربه‌ی په‌یمانگاو كۆلیجه‌كانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ ئامانجی هه‌ستكردن به‌ دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ئاوڕدانه‌وه‌یان له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ، به‌رواری 2018/6/5 به‌ سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی ئێواره‌خوانێك بۆ خوێندكارانی (كوڕان و كچانی) په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ ڕێكخراو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ی ئێواره‌ خوانه‌كه‌بوون . خوێندكاران سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زانكۆی كردو كاره‌كه‌یان به‌ پیرۆز نرخاند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌و ئومێدیان خواست ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile