ئێوارە خوانێک بۆ خوێندکارانی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر ڕێکخرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ۲٠۱۸/٦/٥ به سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فریدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکانی کچان و کوڕانی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر له‌شاری سلێمانی ڕێکخرا ، ئێواره خوانه‌كه به ئاماده‌بوونی پ.ی.د سۆران سعید ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان بەڕێوەچوو ، هاوکات خاتو شاناز ئیبراھیم احمد بەشداربوو لە ئێوارە خوانەکەدا لەنێو خوێندکارانی پەیمانگاکە، خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربری بۆ ئاماده‌كردنی به‌ربانگ و ئێواره‌خوانێكی شایسته بۆیان له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا .