بهوێنه: بهربانگ و ئێواره خوان بۆ خوێندكارانی دهربهندیخان
لە درێژەی کار و چالاکی یەکانیدا ئێوارەی ڕۆژی سێشهممه 5ی حوزەیرانی 2018 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە چاودری بەڕێز پ.ی.د.سالم نعمت عزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، راگرایەتی پەیمانگا هەستا بە ئامادەکرنی ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوە بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشه ناوخۆیی یەکانی کچان و کورانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و تێیدا نزیکەی 500 خوێندکار ئامادەی ئێوارە خوانەکە بوون .
هەروەها ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەشداربوو لەبەڕێوەچونی ئێوارەخوانەکەو لەگەڵ ستافی ئامادەکار و خوێندکارانی بەشەناوخویی یەکان دا و لە نزیکەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خوێندکاران خواست لە تاقیکردنەوەکانیان، وەک هەمیشە بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتری بە خوێندکاران دا .
لە کۆتایدا لە لایەن خوێندکارانەوە سوپاسی زۆری سەرۆکی زانکۆو ڕاگری پەیمانگاو ستافی ئامادەکاری ئێوارە خوانەکە کرا بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەو بەسەرکردنەوەی خوێندکاران لەم مانگە پیرۆزەو کاتی تاقیکردنەوەکاندا.