Back

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ وەک یەکەمین دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە قەزای چەمچەماڵ ، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەردەوام ڕۆڵێکی کاریگەر بووە لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست و زانیاری لە ناوچەکەدا، هەزاران تەکنیکار لە پسپۆڕییە جیاوازەکان پێشکەشی بازاڕی کاریان کردووە

ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین؛ پەرەپێدانی کار و سیاسەتەکانی ڕابردوو و چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەرکی ئێمەیە؛ لە ژێر ڕۆشنایی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بۆ ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ کچان و کوڕانی وڵاتەکەمان. مەبەستمانە لەپێناو پەرەپێدانی دەڤەرە خۆشەویستەکەمان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، با پەیمانگای تەکنیکی بکەینە ناوەندێکی گرنگ بۆ بڕیاردانی کارگێڕی لەناو پەیمانگاکەماندا.

مەبەستمانە؛ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان بەشداربن لە بڕیاردانی زانستی و کارگێڕی و ڕۆشنبیری لە هەرێمەکەماندا.

مەبەستمانە؛ لە ڕێگەی مامۆستایان و خوێندکارەکانمانەوە قسە و تێزی تایبەت بە خۆمان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری هەمەلایەنە لە دەڤەرە خۆشەویستەکەمان.

تێڕوانینی ئێمە ئەوەیە؛ بۆ بەرزکردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بۆ بەرزترین ئاستی خوێندنی زانکۆیی لە کوردستان.

برا و دڵسۆز و خزمەتکاری هەرێمەکەت   

دکتۆر فەرمان زاهیر
ڕاگری پەیمانگا

پەیوەندی