پێشه‌كى
بێهۆشكارى یه‌كێكه له پسپۆریه ته‌ندروستیه‌كان كه پێشكه‌شى نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت له لایه‌ن كارمه‌ندانى تایبه‌ت به‌م بواره له ناو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان و ناحكومى به‌تایبه‌تى له ناو هۆڵه‌كانى نه‌شته‌رگه‌ریدا .
سروشتى كاركردن له‌م بواره‌دا بریتیه له ئه‌نجامدانى چه‌ند كردارێك و پێشكه‌شكردنى چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌كى ته‌ندروستى بۆ نه‌خۆش پێش ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى نه‌خۆشه‌كه و هه‌روه‌ها له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ری و پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش كه یه‌كێكه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ باش به‌رێوه‌چوونى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه.
وه خزمهتگوزاریهكانیش پێك هاتووه له:
• كارى په‌رستارى وه‌ك (دانانى كانیولا، دانانى كانیولاى بربره‌ى پشت، دانانى بۆرى میزه‌رۆ، ئۆكسجین، ……هتد).
• چا ودێرى كردنى ئامیره‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى.
• چاودێریكردنى نه‌خۆشه‌كه له‌كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه وه‌ك (هه‌ناسه‌دان، لێدانى دلأ، په‌ستانى خوێن، ….هتد).
• چاودیریكردنى نه‌خۆشه‌كه تا به هۆشهاتنهوهى.
تێڕوانین
تێروانین له كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه ئه‌وه‌یه بۆ په‌ره پێدانى لایه‌نى زانستى و نیشتمانى و نێوده‌وله‌تیه له‌رووى:
• پێگه‌یاندنى كارمه‌ندانى به‌تواناى ئه‌كادیمى ته‌كنیكى تهندروستزان.
• پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى باشتر به هاووڵاتیانى هه‌رێمه‌كه‌مان.
• به‌شدارى پێكردن له توێژینه‌وه‌ى زانستى و به‌هێزكردنى خزمه‌تگوزاریه هه‌نوكه‌ییه‌كان بۆ نه‌خۆش له‌كاتى پێویستدا.
په‌یام
ئه‌م به‌ش به‌شێكى گرنگه له كۆلیجى ته‌كنیكى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و په‌یام له كردنه‌وه‌ى بۆ پێگه‌یاندنى كادرى ته‌ندروستى پسپۆرى به‌توانایه به‌م بواره به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ بواره پزیشكیه‌كان به تایبه‌تى له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆش كه گرنگه بۆ كۆمهلگاكهمان بۆ باشتركردنى لایه‌نى ته‌ندروستى هه‌موو تاكێك كه پێویستى پێیه‌تى.
ئامانج
له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌دا خوێندكار تواناى ئه‌وه‌ى ده‌بێت كه:
• تێبگات له سه‌رجه‌م لایه‌نه زانستیه و ئه‌كادیمیه‌كانى تایبه‌ت به‌م بواره.
• زانیارى ته‌واوى ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه زانستى پزیشكى، ته‌كنیكى بیهۆشكارى و په‌رستارى.
• پێكه‌وه به‌ستنى بابه‌ته تیۆریه‌كان به كارى پراكتیكیه‌وه بۆ خزمه‌تى نه‌خۆشه‌كان.
• ده‌ركه‌وتنى وه‌ك كه‌سێكى ئه‌كادیمى ته‌ندروستى گونجاو بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌لأ نه‌خۆشدا، هه‌روه‌ها تواناى كاركردنى به كۆمهڵیشى ده‌بێت.
• كاركردن و به‌رگه‌گرتن له ژێر پاڵه‌په‌ستۆى نه‌خۆشدا.
• ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى تایبه‌ت به‌م بواره.
• به‌شداریكردن له وۆرك شوپ و سیمیناراتى تایبه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ى رێگاى گونجاوتر بۆ كیشه ته‌ندروستیه‌كانى ئه‌م بواره به شێوه‌ى ئه‌كادیمى و زانستى.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م به‌شه
• خوێندن له‌م به‌شه‌دا چوار ساڵ ده‌بێت به‌شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى.
• ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه بروانامه‌ى بكالۆریوس وه‌رده‌گرن هاوشێوه‌ى زانكۆكانى تر به‌ناونیشانى (بكالۆریۆسى ته‌كنیكى بێهۆشكار)
• ده‌رچوانى په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانى هاوشێوه‌ى ئه‌م به‌شه و هه‌روه‌ها ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى زانستى ده‌توانن پێشكه‌شى خوێندن بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بروانامه‌ى بكالۆریوس.
• ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن كار بكه‌ن له سه‌رجه‌م دام‌و دهزگاحكومى و ناحكومیهكانى ته‌ندروستى.
• هه‌روه‌ها ده‌توانن كاربكه‌ن له ناو نه‌خۆشخانه‌و كلینیك و نۆرینگه تایبه‌ته‌كاندا به پێى تایبه‌تمه‌ندى و پێویستى ئه‌م شوێنانه.
• ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن درێژه به خوێندنه‌كانیان بده‌ن به خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات له چه‌ندین بوارى پسپۆرى تایبه‌تدا.
• یه‌كه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌م به‌شه له كۆلیجى پزیشكى ده‌رمانسازى وه‌رده‌گیرێته‌وه.
زانیارى له‌سه‌ر به‌ش و ستافه‌كانى
• ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانى كۆلیجى ته‌كنیكى ته‌ندروستى سه‌ر به زانكۆى پۆلینهكنیكى سلێمانى.
• ساڵى 2016 به فه‌رمانى ژماره (1036 ن) له 13/7/2016 كراوه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا ده‌چوو نیه له‌م به‌شه‌دا.
ناوى سه‌رۆك به‌ش
د.صفا‌و بكر كریم 07701583101 (safa.bakr@spu.edu.iq Email: )
ناوى بریارده‌رى به‌ش
م.كمال جلال رشید 07701543601(kamal.rashid@spu.edu.iq Email: )
ناوى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى به‌ش
د.صفا‌و بكر كریم سه‌رۆكى ئه‌جومه‌ن
د.زانا نصرالدین محى ا‌لدین ئه‌ندام
د.به‌ختار كمال محمد ئه‌ندام
م.كمال جلال رشید ئه‌ندام
م.نیاز مصگفى كمال ئه‌ندام
ستافى ئه‌كادیمى به‌ش
Lecturer Dr. Safa Bakr Karim 1
Lecturer Dr. Bakhtya Kamal Mohammed 2
Lecturer Dr. Zana Nasraldeen muhaldeen 3
Assistant Lecturer Kamal Jalal Rashid 4
Assistant Lecturer Ydgar Hussein Hama Kareem 5
Assistant Lecturer Nyaz Mustafa Kamal 6
Assistant Lecturer Soma Saeed Hama Ameen 7
Assistant Lecturer Dlnya Ismael Rashid 8
Assistant Lecturer Ali Wahid Noori 9