کورتەیەک لەسەر بەش
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری بوارێكی گرنگ و ژیاریین له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا كه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و جوله‌دان و هه‌لی كاری زۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌م به‌شه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌پڕۆسه‌ی فێركردنی زانست و هونه‌ری بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندیی گشتیی و هه‌روه‌ها زمانی ئینگلیزی، هه‌وڵده‌دات كادیری به‌تواناو لێهاتوو و خاوه‌ن سه‌لیقه پێبگه‌یه‌نێت بۆ بازاڕی كار، به‌جۆرێك توانای كاری هه‌بێ له‌هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌شدا.
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟ واتە ناونیشانى تەواوى
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری، سه‌ر به كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕییه، خوێندن تێیدا چوار ساڵه (چوار قۆناغ)، شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته كه‌مپی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری به‌شێكی نوێیه، ساڵی 2016-2017 یه‌كه‌م ده‌سته‌ی خوێندكاری وه‌رگرتووه‌و له ئێستادا (بۆ خوێندنی ساڵی 2019-2020) چوار قۆناغی هه‌یه.
ئامانجى کردنەوەى بەش
ئه‌م به‌شه چه‌ند ئامانجێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه:
– ئاماده‌كردنی كادیری لێهاتوو و شاره‌زا له بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندیی گشتیی‌دا
– ئاماده‌كردنی كادیری شاره‌زا له زمانی ئینگلیزی، تا بتوانێت له‌گه‌ڵ بازاڕ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كاربكات
– ده‌ستخستنى كار بۆ ده‌رچووانی به‌شه‌كه له بازاڕی كاردا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان
– به‌هێزكردنی توانای خوێندكار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌و كاریگه‌رانه په‌یوه‌ندیی دروستبكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌كاربه‌ران و وهرگرانیانداو ئامراز‌و شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری به‌باشترین شێوه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
– شاره‌زایی په‌یداكردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامرازه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به باشترین شێوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان.
– شاره‌زایی په‌یداكردن بۆ پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی بهبازاڕكردن.
– پێدانی شاره‌زایی و پسپۆریی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ئیتیك و مۆرالی كاركردن له هونه‌رو زانستی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریی له‌بازاڕی كاردا.
– پێدانی زانین و زانیاریی به ده‌رچووانی به‌شه‌كه له‌باره‌ی ته‌كنه‌لۆجیای میدیایی نوێ و چۆنیه‌تی سوود بینین لێی
گرنگى بەش لە بازاردا
ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ پێداویستیی و داواكاریی بازاڕی سه‌رده‌م ته‌واو یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌و زانسته‌ی له‌ڕێگه‌ی وانه‌و لایه‌نی پراكتیكیه‌وه پێشكه‌ش به‌خوێندكارانی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یه كه‌سانی ته‌واو شاره‌زا به زانست و ئامرازی مۆدێرن بۆ بازاڕ ئاماده بكات كه شاره‌زایی زۆریان هه‌یه له ورده‌كاری و لایه‌نه هه‌مه‌جۆره‌كانی بازاڕكردن و په‌یوه‌ندیی گشتیی، كه ئه‌مانه پێداویستیی گرنگن بۆ بازاڕگه‌ری. له‌بازاڕیشدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، داواكاریی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه شاره‌زایی و لێهاتوویی و توانای به‌رزیان هه‌یه له زمان و هونه‌رو زانسته‌كانی په‌یوه‌ندیی گشتی و بازاڕگه‌ریی.
گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
گرنگیی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریی بۆ كۆمه‌ڵگه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێگه‌یاندنی تاكێكی هوشیارو تێگه‌یشتوو به بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستكردنی متمانه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه خۆیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بازاڕیشدا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێته مایه‌ی باشتر په‌یڕه‌وكردنی ئه‌ته‌كێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یهكترو تێگه‌یشتن له‌بارودۆخی بازاڕ‌و ئاشنابوون به بنه‌ماكانی ئابوورییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ تاك و دواجار كۆمه‌ڵگه.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ
خوێندكار كهخوێندن له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا ته‌واو ده‌كات، ده‌توانێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكات:
– بزنس و بازرگانی و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كان
– ئاژانسه‌كانی وه‌رگێڕان
– ئاژانس و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان
– كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
– كۆمپانیاكانی ریكلام و مۆڵ و ماركێته‌كان
– رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت
كاتێك خوێندكار ئه‌م به‌شه ته‌واو ده‌كات، له‌ڕووی پیشه‌ییه‌وه، ئه‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گرێت:
– خاوه‌ن بزنس و كاری تایبه‌ت (بزنسمان)
– نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان
– داڕێژه‌ری په‌یامی بازرگانی و میدیایی
– به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیونیكه‌یشنی بازاڕگه‌ری
– به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی میدیایی
– به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری بازرگانیی
– به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاریی ناوه‌نده بازرگانییه‌كان
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە
بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت له‌م به‌شه، وا باشتره باكگراوندی هه‌بێت له:
– زمانی ئینگلیزی
– هونه‌ری په‌یوه‌ندیی دروستكردن
– زانستی بیركاری
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى
Dr Karwan Ali Qadir
Dr Abdulqader Rahomi Ahmed
L. Tazhan Dilshad Kareem
L. Talar Jalal Karem
L. Dilpak Tahir Darwesh
L. Diyar Muhammed Sidiq
L. Pshtiwan Mansor
L. Shene Mohammad Kamaran
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ
د.كاروان عةلي قادر
07701422555
Karwan.ali@spu.edu.iq
ناوى برڕیاردەرى بەش
م. تاژان دڵشاد كه‌ریم
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
د.كاروان عةلي قادر/ سةرؤك
د.عةبدولقادر رةحومي ئةحمةد/ ئةندام
م.تاذان دلَشاد كةريم/ ئةندام
م. تةلار جةلال كةريم/ ئةندام
م. دلَثاك تاهير دةرويَش/ئةندام