کورتەیەک لەسەر بەش
به‌شى ئه‌ندازیارى میكانیك (به‌رهه‌م هێنان و گشتى) وه‌كو یه‌كه‌مین به‌ش له كۆلیجى ته‌كنیكى سلێمانى له ساڵى 2003 دامه‌زرا. ئه‌م به‌شه سه‌ره‌تا به پسپۆرى ئه‌ندازیارى لكاندن ده‌ستى پێ كرد (تا ساڵى خوێندنى 2005-2006 ) بۆ پێگه‌یاندنى ئه‌ندازیارى پسپۆر له بوارى ته‌كنۆلۆجیاى لكاندن كه بازاڕى كار پێویستى پێ بوو بۆ بره‌ودان به سێكته‌رى نه‌وت و كارگه‌كان له كوردستان دا.
کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
له ساڵى خوێندنى 2006-2007 وه پاش گه‌شه كردنى پیشه‌سازى و بونیاد نانى ده‌یه‌ها كارگه‌ى جۆراو جۆر له كوردستان دا، خواستى بازاڕى كار ،ئه‌و كاته‌و وه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، بریتى بوو له پێگه‌یاندنى ئه‌ندازیارى پسپۆر له به‌رهه‌م هێنان بۆ به‌گه‌ڕ خستن و سه‌رپه‌رشتى كردنى هێڵه‌كانى به‌رهه‌م هێنان له كارگه‌كان دا.بۆیه پسپۆرى بهشـــهكه گۆڕا بـــۆ “ئه‌ندازیارى به‌رهه‌م هێنان و كانزاكان/ پسپۆرى به‌رهه‌م هێنان”.
وه جارێكى تر وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خواستى بازاڕى كار و فراوان بوونى پێویستى كۆمه‌ڵگا، له ساڵى خوێندنى 2017-2018 ناوى به‌شه‌كه گۆڕا بۆ به‌شى ئه‌ندازیارى میكانیك كه دوو پسپۆرى له خۆ ده‌گرێت: به‌رهه‌م هێنان و گشتى. وه به‌شه‌كه تاكه به‌شه له‌م بواره‌دا له زانكۆى حكومیه‌كانى سلێمانى و ده‌روبه‌رى.
ئامانجی کردنەوەی بەش
ئامانجى به‌شه‌كه دابین كردنى ده‌ستى كارى پسپۆره له بواره‌كه‌دا بۆ هه‌ردوو سێكته‌رى گشتى و تایبه‌تى له كوردستان دا.
گرنگی بەش لە نێو کۆمەڵگەدا
به‌شى ئه‌ندازیارى میكانیك (به‌رهه‌م هێنان و گشتى) ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له كۆمه‌ڵگادا به ئاشنا كردنى ده‌رچووانى به‌شه‌كه به تهكنۆلۆجیارى سه‌رده‌مى بواره‌كه چونكه هه‌روه‌ك ڕوون و ئاشكرایه كه نزیكه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه به‌كاردێت له ژیانى ڕۆژانه‌دا به شێوازێك له شێوازه‌كان یان كه‌ره‌سته‌ى میكانیكین یان میكانیكى تیا به‌كار هاتووه هه‌ر له سه‌ره‌تاى به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته خاوه‌كانى سروشتى تا دروستى كردن به ڕێگاى جۆراو جۆر به كارهێنانى سستمهكانى دروستى كردنى پێشكه‌وتوو وه له ده‌ره‌نجام دا دروست كردنى به‌رهه‌مێك كه بۆ به‌كارهێنان ئاماده كرابێت.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ
ئه‌ندازیارى میكانیك/ “پسپۆرى به‌رهه‌م هێنان”، ده‌رچووى ئه‌م پسپۆڕیه، هه‌ڵده‌ستێت به كارى جۆراو جۆر له كارگه‌كان دا هه‌ر له سه‌رپه‌رشتى كردنى هێڵه‌كانى به‌رهه‌م هێنان تا دیزاین كردن به كۆمپیوته‌ر و پاشان به كارهێنانى مه‌كینه‌كانى كۆمپیوته‌رى بۆ دروست كردن. هه‌روه‌ها ئه‌ندازیارى به‌رهه‌م هێنان ئه‌م كارانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات: پرۆسه‌ى كۆنترۆڵى جۆرایه‌تى بۆ به‌رهه‌مه‌كان، خه‌مڵاندنى تێچووى به‌رهه‌م و به‌شدارى كردن له كاروبارى كارگێرى و سه‌رپه‌رشتى كردنى كارگه‌كان.وه ده‌رچووى پسپۆرى ئه‌ندازیارى میكانیك/ گشتى هه‌ڵده‌ستێت به كارى دیزاین و پلان بۆ دروست كردن و به‌گه‌ڕ خستنى ئامێره میكانیكیه‌كان كه‌له بواره جیاجیاكان دا به‌كاردێت. هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به كارى صیانه و چاككردنى ئامێره‌كان و كۆنترۆڵ كردنى ئیشه‌كانیان. سه‌ربارى ئه‌وه، ئه‌ندازیارى میكانیك/ گشتى به‌شدارى له به‌رێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى به‌شه‌كانى میكانیك ده‌كات له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه حكومیه‌كان و ده‌زگاكانى كه‌رتى تایبه‌تدا.
ناوى سيانى ستافى ئەكادمى بەش
پ.ى.د. صادق الیاس عبدالله
پ.ى.د.سه‌ركه‌وت روستم حسن
پ.ى.د.حمید دویج لفته
د.یاسین مصگفى احمد
د.رزگار محمد عبدالرحمن
د.توانا عبدالقادر حسین
م.عمر صالح محمود
م.امیر صابر مجید
م.فریاد جلال محمود
م.نصر‌ت كریم مراد
م.جلال حسن حمه
م. گه‌لاوێژ محمد نجیب
م.هاوكار جلال محمد
م.ژینه صدقى محمد
م.سامان عبدالله رشید
ناوی بەرپرسی بەش و ژمارەی پەیوەندیکردن و ئیمەیڵی زانکۆ
پ.ى.د. صادق الياس عبدالله ٠٧٧٠٥٨٦٥٣٦٢ sadiq.abdulla@spu.edu.iq
ناوی بڕیاردەری بەش
م.گەلاوێژ محمد نجیب
ناوی سیانی ئەنجوومەنی بەش
پ.ى.د. صادق الیاس عبدالله سهرۆكـــى ئه‌نجومه‌ن
م.گه‌لاوێژ محمد نجیب بریارده‌رى ئه‌نجومه‌ن
پ.ى.د.سه‌ركه‌وت روستم حسن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن
پ.ى.د.حمید دویج لفته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن
د.یاسین مصگفى احمد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن