کورتەیەک لەسەر بەش
به‌شى پیشه‌سازى خۆراك و كۆنتڕۆڵى جۆرى یه‌كێكه له‌و چوار به‌شه زانستیانه‌ى كه سه‌ر به كۆلێجى ته‌كنیكى زانسته‌پڕاكتیكیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه/ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانین.
ماوه‌ى خوێندن له‌م به‌شه چوار ساڵه، دابه‌ش كراوه بۆ دوو وه‌رزى له یه‌ك ساڵدا (به‌هاره و پاییزه)، له‌و ماوه‌یه‌دا خوێندكار فێرى زانسته كشتوكاڵییه جیاوازه گشتییه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ تركیز خستنه سه‌ر زانستى خۆراك وكۆنترۆڵى جۆرى به تكنولوجیا جیاجیاكانییهوه. وه خوێندكار پاش ته‌واو كردنى 240 كریدت به سه‌ركه‌وتووى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى پێ ده‌به‌خشرێت.
شوێن: پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه – زه‌مه‌قى.
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
به‌شى پیشه‌سازى خۆراك و كۆنتڕۆڵى جۆرى سه‌ره‌تا به‌ناوى پیشه‌سازى خۆراكه‌وه له ساڵى 2005 – 2006 كراوه‌ته‌وه، وه له ساڵى 2018 – 2019 ناوى ئه‌م به‌شه گۆڕدراوه به پیشه‌سازى خۆراك و كۆنتڕۆڵى جۆرى. وه له ساڵى 2014- 2015 خوێندنى باڵاى ماسته‌رى كردهۆتهوه.
وه له ساڵی بونیادنانیهوه تائێستا (2018- 2019) 10 وه‌جبه خوێندكارى تخرج پێكردووه، وه ژماره‌ى خوێندكارانى دهرجووانى به‌ش ده‌كاته 507 خوێندكار له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، وه چوار بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌خشیوه له پسپۆره جیاجیاكانى زانستى خۆراك، وه له ئێستادا پێنج خوێندكارى ماسته‌رى هه‌یه كه به‌رده‌وامن له خوێندن.
ئامانجى کردنەوەى بەش
• بۆ ڕێخستنی پێویستییەکانی بازاڕی کار لە لایەن شارەزایان لە بواری تەندروستی و دروستکردنی خۆراک و کۆنترۆڵ جۆریی.
• بەشداری کردن لە گەشەی دروستکردنی خۆراک و کۆنترۆڵ جۆریی بە ئەنجامدانی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی زانستی.
• گرێدانی بەش بە کۆماڵگاوە بە پێدانی خزمەت و ڕاوێژکاری زانستی و پیشەیی.
• کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆبەرزکردنەوەی ئاستی زانستی دەرچوان و فەرمانبەران.
• کردنەوەی کۆنفرانس و سیمپۆزیەمی زانستی.
• ئاڵوگۆڕی شارەزایانی زانستی لەگەڵ زانکۆ عەرەبی و جیهانیەکان و کۆلێژە کستوکاڵیەکانی عێراق.
• بەهێزکردنی هاوکاریکردن و هاوتاکردن لەگەڵ دامەزراوە دەستە جیهانییە کشتوکاڵیەکان وەک دامازراوەی عەرەبی بۆ گەشە کستوکاڵیەکان و هی تر
گرنگى بەش لە بازاردا
پێگه‌یاندنى كادرى شاره‌زاو ته‌كنیككار له پیشه‌سازى خۆراك وكۆنتڕۆڵى جۆرى، وه ده‌رچووى ئه‌م به‌شه ده‌توانێ چاودێرى و شیكارى بۆ كواڵیتى و سه‌لامه‌تى و به‌هاى خۆراكیى بۆ خۆراك بكات له بازاردا.
گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
ده‌بێت به‌ش پێشه‌نگ وبههێزبێت له فێركردن و توێژینه‌وه‌ى زانستى و خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگا له بوارى پیشه‌سازى خۆراك و كۆنترۆڵى جۆرى له هه‌ردوو كه‌رتى حكومى و تایبه‌ت، ئه‌مه‌ش له ڕێی پێشكه‌ش كردنى ئاموژگاری ورَێنمایى زانستى بۆ كارگه‌كانى دروستكردنى خۆراك وه ئه‌نجامدانى سیمپۆزمى زانستى و خولى ڕاهێنان.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەم بەشەدا ئەتوانێ کار بکات وەک ڕاوێژکاری خۆراک پێدانی مرۆیی و کیمیاگەری خۆراک و كردنه‌وه‌ى تاقیكهى شیکەری خۆراک و بەڕێوەبەری دروستکردنی خۆراک و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆریی و فەرمانبەری دڵنیایی جۆریی و توێژەری خۆراکیی لە پیشەسازی خۆراک و لە وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵادا.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
یاریده‌ده‌رى ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى.
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
ده‌بیت له وانه‌ى كیمیا باكگراوندى باشى هه‌بیت.
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)
1. Dr. ALI MUHI ALDEEN OMAR
2. ARYAN MAHMOOD FARAJ
3. KAIHAN HAMA KARIM HAMA SALIH
4. ALAN ABDULRAHMAN OTHMAN
5. PESHAWA YUNIS AZIZ
6. MOHAMMED LATEEF HAMK
7. SARY MAHIR AILIA
8. CHYA FATAH AZIZ
9. AKO MAHMOOD QADIR
10. SONIA SARDAR TALB
11. HUDA JAMAL MHAMAD
12. DILKHWAZ AHMED HAMA
13. AYA ASFANDYAR MUHAMED SAEED
14. AWIN IBRAHIM MOHAMMED
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت
د. علی محی ا‌لدین عمر / سه‌رۆك به‌ش / 07701271416 / ali.omar@spu.edu.iq
ناوى برڕیاردەرى بەش
ئاریان محمود فرج
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
د. علی محی ا‌لدین عمر، ئاریان محمود فرج، كیهان حمه كریم حمه صالح