کورتەیەک لەسەر بەش
بەشێکی نوێ و جیاکارە لە هەرێمی کوردستاندا، خزمەتیکی فروان و پڕ کاریگەری هەیە لەسەر ئاستی ئەکادیمی خوێندکاری دەرچووی لە بەشەکامان. خوێندکار بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوامی دەدات بە خوێندن لە بواری زانستەکانی ڕووەک و دیزاین کردنی باخچەکان و بە ئەندازەکردنیان.
یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکان/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
بەشەکامان لە ساڵی ٢٠١٨ کراوەتەوە بە ناوی باخداری و دیزانی دیمەنی سروشتی، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ بە ناوی بەشی بەرهەمی ڕووەکییەوە بووە و لەهەمان ساڵدا ٦٢ خوێندکاری هەبووە، لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ناوی بەشەکامان گۆڕا بۆ بەشی باخداری و ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو ٦٠ خوێندکار بووە، لەم ساڵانەی کۆتایی و بە هۆی گۆڕانی سیاسەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە گۆڕانکاری ڕیشەیی کرا لە بەشەکەدا بەشێوەیەک خوێندکاری سەرکەوتووی بتوانیێت لە زۆربەی سێکتەری کشتوکاڵی و ئەندازیاری و باخچەکاندا بەهرەو تواناکانی بەگەر بخات لە خزمەت کردنی نیشتماندا.
ئامانجى کردنەوەى بەش
پێگەیاندنی نەوەیەک لە گەنجانی شارەزا لە بوارەکانی باخداری و دیزانی دیمەنی سروشتی بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەم بوارەدا، کە تایبەتمەندی توێژینەوەی ئەکادیمیان هەبێت بە ئامانجی داهێنان و پێشخستنی بواری کشتوکاڵ. پێگەیاندنی کادیری زانستی و پسپۆڕ لە بوارەکانی بەرهەمهێنان (میوە و سەوزە و قارچک)، ڕووەکە جوانەکان، دیزاینی باخچەکان، ڕووەکە داپۆشراوەکان، ڕووەکە پزیشکیەکان و پەروەردەکردنی هەنگ و ئەو بوارانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە بازاڕ و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکەوە. پێدانی زانیارو کاری ڕاوێژکاری هاوکای هەمەلایەنە لەگەڵ جوتیار و دەستە و دامەزراوە کشتوکاڵیەکان لە هەردوو کەرتی گشتی (میری) و تایبەت دا.
گرنگى بەش لە بازاڕدا
خوێندکاری هەڵگری بڕوانامەی بەشەکامان دەتوانێت لە زۆرێک لە بوارەکانی باخداری وەک (بێستان، باخ، کشتوکاڵی داپۆشراو و ڕووەکە جوانەکان… هتد) وە دیزاین کردن و جێبەجێکردنی باخچەکان بگرێتە ئەستۆ. پەیوەندی ڕاستەوخۆی دەبێت لەگەڵ جوتیار و سەوز کردن و ڕازانەوەی باخچەی تایبەت و گشتیەکاندا.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
-دیزاین کردنی باخچەکان و جێبەجێکردنیان.
-ئیشکردن لە بواری چاندنی شانەی رووەکی.
-سەرپەرشتی کردنی خانووە پلاستیکیەکان.
-دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا ( شارەوانی، گەشت و گوزار، کشتوکاڵ).
-پەروەردەکردنی هەنگ و هەنگەوانی.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
ئەندازیاری تەکنیکی کشتوکاڵی
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى
ژ | ناوی سیانی | بڕوانامە | نازناوی زانستی |
١ | Adel Muhan Adai | دکتۆرا | پرۆفیسۆری یاریدەدەر |
٢ | Aliabas Khribt Abud | دکتۆرا | مامۆستا |
٣ | Brwa Muhamad Ali | دکتۆرا | مامۆستا |
٤ | Hind Jawad Kazim | ماستەر | ی. مامۆستا |
٥ | Nasih Habeb Askander | ماستەر | ی. مامۆستا |
٦ | Farhan Ahmed Abulrahman | ماستەر | ی. مامۆستا |
٧ | Guala Muhamed Amin | ماستەر | مامۆستا |
٨ | Nawshirwan Anwer Muhamed | ماستەر | ی. مامۆستا |
٩ | Safeen Rafet Ghafar | ماستەر | ی. مامۆستا |
١٠ | Hawrez Ali Nader | ماستەر | مامۆستا |
١١ | Ari Jamil Ali | ماستەر | ی. مامۆستا |
١٢ | Basoz Sadq MheAldin | ماستەر | ی. مامۆستا |
١٣ | Sahar Hussein Hamarashid | ماستەر | ی. مامۆستا |
١٤ | Mihraban Othman Mustefa | ماستەر | ی. مامۆستا |
١٥ | Narmin Muhamed Muhamed | ماستەر | – |
١٦ | Nakhshin Omer Abdulla | ماستەر | – |
١٧ | Bakhtiar Saedi Ghafur | ماستەر | – |
١٨ | Ghazi Othman Ahmed | ماستەر | – |
١٩ | Fairoz Ibrahim Ali | ماستەر | – |
٢٠ | Sherzad Rasul Andula | ماستەر | – |
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ
ئاری جمیل علی
07702291758- 07501929242
ناوی بڕیاردەری بەش
هاورێز علی نادر
07701564425
hawrez.nadir@spu.edu.iq
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
1- ئاری جمیل علی/سەرۆک
2- هاوڕێز علی نادر/بڕیاردەر
3- د. علی عباس خریبط/ئەندام
4- د.بڕوا محمد علی/ئەندام
5- نەوشیروان انور مصطفی/ئەندام