كورته‌یه‌ك له سه‌ر به‌ش
به‌شى كاره‌با به‌شێكه له به‌شه‌كانی په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لار سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له قه‌زاى كه‌لار سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان.
كورته‌یه‌كى مێژووى له سه‌ر به‌ش
به‌شى كاره‌با له ساڵى خوێندنى 1995-1996 دامه‌زراوه به بریاری ژماره 4155 له 6-2-1995 پاش گۆرینى په‌یمانگاى كشتو‌كاڵى به په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لار ماوه‌ى خوێندن له‌م به‌شه‌دا دوو ساڵه‌و خوێندكارانى بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى وه‌رده‌گرن له بوارى كاره‌بادا به گشتى خوێندكار فێرى چاك كردنى ئامێرى كاره‌بایى و له‌ف كردنى ماتۆڕو دانانى كاره‌باى ماڵان وكارگه و ڕێكخستنى وه‌رشه‌ى كاره‌بایى ده‌بێت.
ئامانجى كردنه‌وه‌ى به‌ش
پێگه‌یاندنى كادرى ته‌كنیكى پسپۆر و لێهاتووی زانستی و پراكتیكى له ئاستێكى ته‌كنیكى گونجاو له گه‌ڵ داواكارییه‌كانى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆجى بۆ كاركردن له بوارى كاره‌با له به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنى وزه‌ى كاره‌با(دانان و ئیشپێكردن و چاك كردن).
گرنگى به‌ش له بازاردا
كاره‌با یه‌كێكه له گرنگترین داهێنانهكانى مرۆڤ، ئه‌م داهێنانه بوه هۆى بازدانێكى جۆرى له ژیانى مرۆڤ، ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئاسانكارى زۆر له ئیش و كاره‌كانى ،جێى ئاماژه‌پێكردنه مرۆڤ سودى له‌م داهێنانه وه‌رگرت به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر له ژیانى خۆیدا بهكاریهێناله زۆر بواردا چ ئابورى یان كۆمه‌ڵایه‌تى یان فیركاری بێت ،بۆیه بازارى كار پێویستى به‌ئاماده‌كردنى كادرى ته‌كنیكى پسپۆڕه له بوارى كاره‌با ئه‌م ڕۆڵه‌ش به‌شی كاره‌با ده‌یبینێت.
گرنگى به‌ش له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا
دهبێتهوهك ناوه‌ندێكى زانستی و شارستانى و هزرى كاریگه‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌رباره‌ى كاره‌با له كومهڵگهدا له سه‌رجه‌م بواره‌جیاوازه‌كان.
خوێندكار كه تخرج ده‌كات ده‌توانێت چ كارێك بگرێته ئه‌ستۆ؟
هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى دبلۆمى ئه‌م به‌شه ده‌توانن له‌كه‌رتى تایبه‌ت و گشتی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌تى كاره‌با دابمه‌زرێن وه‌ك كادرى ته‌كنیكى كاره‌بایى له بوارى چاك كردنى ئامێرى كاره‌بایى و له‌ف كردنى ماتۆڕو دانانى كاره‌باى دامه‌زراوه حكومیه‌كان و ڕێكخستنى وه‌رشه‌ى كاره‌بایى دامه‌زراوه‌كان.
خوێندكار كه تخرج ده‌كات چ ناونیشانێكى كار وه‌رده‌گرێت؟
تێبینهرى ته‌كنیكى كاره‌بایى
خوێندكار كه وه‌رده‌گیرێت چ باكگرا وندێكى هه‌بێت زۆر سه‌ركه‌وتووده‌بێت له‌م به‌شه؟
ده‌رچووى پۆلى 12 ى ئاماده‌یى به‌شى زانستى یان ئاماده‌یى پیشه‌یى به‌شى كاره‌با بێت تا ڕاده‌یه‌ك شاره‌زایى له زمانی ئینگلیزى و كۆمپیوته‌ر هه‌بێت .
ناوى سیانى ستافى ئه‌كادیمى به‌ش
1. Ibrahim Mohammed Rashid
2. Hyder Mohammed Hussin
3. Salar Ahmed Qader
4. Kurdistan Hamid Mohammed
ناوى به‌رپرسی به‌ش و ژماره‌ى په‌یوه‌ندیكردن و ئیمه‌یلى زانكۆیى
ابراهیم محمد رشید
ژماره‌ى په‌یوه‌ندیكردن: 07701598759
ناوى بڕیارده‌رى به‌ش
دانا ابراهیم حسن
ناوى سیانى ئه‌نجومه‌نى به‌ش (سه‌رۆك و ئه‌ندامان)
1-ابراهیم محمد رشید (سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن)
2-دانا ابراهیم حسن (بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌ن)
3-حیدر محمد حسین
4- كوردستان حمید محمد
5-سالار ئەحمەد قادر