کورتەیەک لەسەر بەش
به‌شی په‌رستاری یه‌کێکه له‌به‌شه زانستیه‌کانی سه‌ربه په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بجه،که ئامانجی پێگه‌یاندنی کادیری ته‌کنیکی په‌رستاری هه‌ڵگری بروانامه‌ی ته‌کنیکی بنه‌ره‌تی(دوساڵ) بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی کهئارهزومهندن بروانامه‌ی دبلۆمی ته‌کنیکی به‌ده‌ست بهێنن.
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟
ئه‌م به‌شه سه‌ربه په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بجه‌یه،خوێندن له‌م به‌شه دوساله.په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بجه ده‌که‌وێته ناو پارێزگای هه‌له‌بجه/ده‌روازه‌ی شار.
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
به‌شی په‌رستاری له‌په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌له‌بچه له‌ساڵی 2003 دامه‌زراوه وه‌جبه‌ی یه‌که‌می خوێندکاره‌کانی 25 خوێندکار بووه ،پاشان له‌ساڵی 2007 داخراوه و دواتر له‌ساڵی 2009 دوباره خوێندکار له‌م به‌شه وه‌رگیراوه و تائیستا به‌رده‌وه‌مه له‌پێگه‌یاندنی خوێندکار کۆتا سال له‌هه‌ردو لقی به‌یانیان و ئێواران125 خوێندکار ده‌رچون
ئامانجى کردنەوەى بەش
- پێگه‌یاندنی کادیری ته‌کنیکی په‌رستاری هه‌ڵگری بروانامه‌ی ته‌کنیکی بنه‌ره‌تی(دوساڵ) بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی کهئارهزومهندن بروانامه‌ی دبلۆمی ته‌کنیکی به‌ده‌ست بهێنن یان کۆنمره‌یان که‌مه.
- ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و سازدانی کۆنفرانس و ۆرکشۆپ له‌بواره‌جیاوازه‌کاندا به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی زانستی ته‌ندروستی و هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا.
- دانانی به‌رنامه‌ی کورتخایان و درێژخایان به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی کارامه‌ی پیشه‌ی ئه‌و په‌رستارانه‌ی که له‌نه‌خۆشخانه‌کان کارده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاشناکردنیان به‌زانست و گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌م.
- سودوه‌رگرتن له‌ئامێر و که‌ره‌سته نوێیه‌کانی بواری پزیشکی،به‌مه‌به‌ستی ئاشناکردنی خوێندکاران پێیان و سودوه‌رگرتن لێیان له‌خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه.
- به‌شداریکردن له‌زیادکردنی هه‌لیکار بۆ ده‌رچوان و گه‌نجانی بێکار له‌رێگه‌ی راهێنان و راوێژکاریهوه.
- به‌هیزکردنی په‌یوه‌ندی زانستی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
گرنگى بەش لە بازاردا
- بونی رێژه‌یه‌کی که‌م له په‌رستار له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
- زیادبونی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان و که‌می په‌رستار لهبهزاری کاردا
- زیادبونی هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی،بلاوبهنهوهی نه‌خۆشیه‌کان واده‌کات که وڵات پێویستی زیاتری به‌نه‌خۆشخانه و کارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بێت
گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
- زانستی پزیشکی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه،ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش رۆژبه‌رۆژ له‌زیادبوندایه،له‌و پێناوه‌شدا پێگه‌یاندنی کادیری لێهاتو پێشه‌نگ ئه‌رکی له‌پێشینه‌ی به‌ش ده‌بێت.
- له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری پزیشکیه‌وه کادیرانی به‌شی په‌رستاری رۆڵی به‌رچاویان ده‌بێت له‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌ئه‌نجامدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه،به‌مه‌ش کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌دیهێنان و به‌ره‌و پێشبردنی که‌رتی ته‌ندروستی و پاشانیش بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست.
- هه‌وڵدان بۆ پێشه‌نگ بوون له‌فێرکردن و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و کاری هاوبه‌ش(ئینتهرشیپ)،به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی بواری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان.ده‌رچوان فێرده‌کرێن چۆن له‌ئاست پێداویستیه‌کانی سێکته‌ری ته‌ندروستیدابن له‌رو چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
- چاودێری نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا
- هاوکاریکردنی پزیشک له‌ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش
- یارمه‌تیدانی نه‌خۆش له‌باشکردنی ته‌ندروست دوای نه‌خۆشی
- پێدانی ده‌رمانی نوسراو به‌نه‌خۆش
- به‌ده‌مه‌وه چونی و چارههری گونجاو لهحالهته کتوپرهکاندا
- پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروست
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
په‌رستاری په‌یمانگا.
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
- ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاماده‌ی په‌رستاری هه‌یه له‌به‌شی په‌رستاری و ئه‌یانه‌وێت درێژه به خوێندنی په‌یمانگا بده‌ن.
- ئه‌و که‌سانه‌ی که راهێنانی تایبه‌تی بواری په‌رستاری و راهێنانی فریاگواری خێرایان خوێندوه.
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى
- Karzan Abdulla Muhamad
- Kawa Khwarahm faraj
- Halgord Ali Muhamad
- Hardi Rafat Baqi
- Ausama Hamid Sharif
- Rafee Habib Askandar
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ
کاوه خواره‌حم فرج
Kawa.tn@gmail.com
ناوى برڕیاردەرى بەش
دیاری حسن احمد
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
- کاوه خواره‌حم فرج
- رافع حبیب اسکندر
- دیاری حسن احمد