کورتەیەک لەسەر بەش
بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ،دەکەویتە ناوەندی شاری هەڵەبجە،،لەلایەن ستافێکی مامۆستایانی پەیمانگاکەمانەوە وانەکان بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە دەوترێتەوە ،بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
ئەم بەشە لەساڵی خوێندنی (2018 – 2019 ) دامەزراوە بەناوی بەشی ژمێریاری، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوەکەیدا نەکراوە ،تا ئێستا هیچ وەجبەی دەرچووانی ئەم بەشە نیە .
ئامانجى کردنەوەى بەش
- پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ژمێریاری بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی ژمێریاری(دوو ساڵ ) بۆ ئەو خوێنکارانەی ئارەزوو مەندن بروانامەی دیبلۆم بەدەست بهێنن.
- ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و تایبەتییەکان.
- هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و بۆ گەشەپێدانیان و بەرەوپێشبردنیان و بە ڕێگای ڕاوێژکاری و زانستی لە بوارە ژمێریاریدا.
- بەشداریکردن لە زیادکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجانی تازە کار لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە کەرتەکانەوە بۆ کاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی ژمێریاری وە هاوکاری تر.
گرنگى بەشی ژمێریاری نێو گۆمەڵگادا و لە بازاردا
- ئەنجامدانی شیکاری ژمێریاری لە کۆمپانیاکان .
- چارەسەرکردنی کێشە دارایی وژمێریاریەکانی حکومی و نا حکومییەکان.
- توانای بەکارهێنان و کارپێکردنی هەبیت لە ئامێرەکانی تایبەت بە زانستە ژمێریاری.
- ژمێریاری زمانی بازرگانییە و لە جیهانی گەشەکردووی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە گەیاندنی زانیارییە داراییەکان بۆ بە پشت بەستن بەم زانستە دەتوانن بڕیاری ڕاست و دروست لەبارەی بابەتە ئابوورییەکانەوە بدەن.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ
ئەرکی خوێندکار دوای تەواوکردنی ئەم بەشە بریتییە لە ئامادەکردن، پۆلێن کردن و پێشکەشکردنی لیست و زانیارییە داراییەکانی ئەو دامەزراوە ئابوورییانەی سەر بە کەرتی تایبەت و گشتیین تا بتوانن بڕیاری ئابووری سەقامگیرو دروست بدەن.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت
دوای کۆتایی هاتنی خوێندن و دەست بەکاربوونی خوێندکار لە کەرتی گشتیدا ناوونیشانی ژمێریار وەردەگرێت .
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە
دەبێت خوێندکار باکگراوەندێکی بەشی زانستی بێت لێهاتوویی ماتماتیکی هەبێت ،شارەزای زمانی ئینگلیزی بێت ،شارەزای بواری پرۆگرامەکانیکۆمپیوتەر بێت .
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش
1 عثمان محمد محمود ماستەر ئامارو پلاندانان
2 رەفیق فرەج محمود ماستەر ژمێریاری
3 سەفین رەفعت غفار ماستەر ژمێریاری
5 دیار کریم مەجید ماستەر کارگێڕی کار
6 مەریوان مەهدی جمیل ماستەر کارگێڕی کار
7 سلمان صاحیب محمد ماستەر کۆمپیوتەر
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت
عثمان محمد محمود سەرۆک بەش othman.mohammed@spu.edu.iq
0096407501027229
ناوى برڕیاردەرى بەش
کەژاڵ جمیل محمد بڕیاردەری بەش 0096407510406775
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
ناوی سیانی بەرپرسیارێتی
عثمان محمد محمود سەرۆک بەش
کەژاڵ جمیل محمد ئەندام
محمد عزت محمد ئەندام