کورتەیەک لەسەر بەش
بەشی کارگێری بانکەکان یەکێکە لەبەشە زانستیەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی یە و لە قەزای دوکان سەر بە پارێزگای سلێمانیە .
ئەم بەشە بە بەشێکی دەگمەن دادەنرێت لەسەر ئاستی کوردستان بەگشتی و لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتایبەتی ، چونکە تاکە بەشە کە لەم زانکۆیەدا بوونی هەبێت ، ئەمەش وای کردووە کە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەبێت ، بۆیە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خوێندکار ڕوو لەم بەشە دەکەن لەچاو بەشەکانی تر .
کورەتەیەکی مێژوویی لەسەر بەش
بەشی کارگێری بانکەکان بەفەرمانی دەستەی خوێندنی تەکنیکی سلێمانی ژمارە ( 5411 ) لەبەرواری ( 5/11/2016 ) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧ ) کراوەیەوە و بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٠٩ – ٢٠١٠ ) خوێندنی ئێوارانیش لەپاڵ هەردوو بەشی ( کارگێری کار و ژمێریاری ) کرایەوە کە ئەویش بەفەرمانی ژمارە ( ٩٣٣٧ ) لەبەرواری ( 3/12/2009 )ی دەستەی خوێندنی تەکنیکی سلێمانی بوو .
ئامانجی کردنەوەی بەش
ئامانجی ئەم بەشە پێگەیاندنی کادری مام ناوەندە لەبواری کارگێری بانکی دا ، ئەویش بە پێدانی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لەبواری کارگێری بانکی دا ، تا لەم ڕێگەوە خوێندکار بتوانێت برەو بە ووڵات بدات و خزمەتی زیاتری دام و دەزگا بانکیەکانی کەرتی تایبەت و حکومی بکات لەڕووی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و کاروباری بانکی و دارایی .
گرنگی بەشی کارگێری بانکەکان لەبازاڕدا
گرنگی ئەم بەشە لەبازاڕی کاردا خۆی دەبینێتەوە لەئامادەکردنی کادری ناوەندی بۆ کارکردن لەبازاڕی کاردا هەم لەبواری کارگێری و هەمیش لەبواری بانکی دا ، واتە ئەو کارانەی کە تایبەتن بە بەڕێوەبردنی باکی لەسەرجەم جۆرەکانی بانک دا لەلایەن دەرچوانی ئەم بەشەوە دەتوانرێت بەڕێوە ببرێت . ئەمە جگە لەو ڕۆڵانەی تر کە دەرچوانی ئەم بەشە دەیگێڕن لەبوارەکانی تردا وەک کاری ژمێریاری لە دەم و دەزگا حکومی و ناحکومیەکان و کاری گومرگەکان و سەرجەم بوارەکانی تری پەیوەست بەدارایی و … هتد .
گرنگی بەشی کارگێری بانکەکان لە کۆمەڵگەدا
ئەم بەشە گرنگی یەکی تایبەتی و دیاری هەیە لەناو کۆمەڵگەدا لەبواری بانکیدا ، بەشێوەیەک کە توانای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کاری بانکی هەیە ئەمە لە لایەک ، لەلایەکی ترەوە زۆر بوون و گرنگی کاری بانکی لەم ڕۆژگارەی ئەمرۆدا ڕوو لەزیادبوونە ، بۆیە گرنگی ئەم بەشەش تا دێت ڕوو لەزیاد بوون دەکات .
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ ؟
دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن لەزۆرێک لە دامەزراوەی حکومی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دا کاربکەن وەک
ژمێریاری بانک و دامەزراوەکانی کەرتی حکومی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کاشێری مارکێت و مۆڵ و فرۆشگا گەورەکان و … هتد .
خوێندکار کە تخروج دەکات ( ئەم بەشە تەواو دەکات ) چ ناونیشانێکی کار وەردەگرێت ؟
خوێندکار دەتوانێت ناونیشانی ژمێریار یان أمین صندوق یان خەزنەدار یان ووردبین …. هتد .
خوێندکار کە وردەگیرێت لەم بەشە چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوو دەبێت ؟
باشتر وایە خوێندکار پێش وەرگرتنی لەم بەشە شارەزایی هەبێت لە کۆمپیوتەر و زانیاری هەبێت دەربارەی بانک و ئابوری و کارگێری و بیرکاری .
ناونیشانی ستافی ئەکادیمی بەش
ڕزگار حمەرشید احمد
اکرم احمد محمد
پشتیوان طاهر رشید
ناوى بەرپرسی بەش
رزگار حمەڕشید احمد سەرۆکی بەش ماجستر 07701586659rzgar-ahmed@spu.edu.iq
ناوى بڕیاردەری بەش
سامان حامد محمد بڕیاردەری بەش بکالۆریۆس 07701531965 samanhamid72@gmail.com
ناوى سيانى ئەنجومەنی بەش
رزگار حمەڕشید احمد سەرۆکی بەش ماجستر 07701586659
rzgar-ahmed@spu.edu.iq
پشتیوان طاهر رشید مامۆستای بەش ماجستر 07719933606 Pshtiwan.tahir@gmail.com
سامان حامد محمد بڕیاردەری بەش بكالؤريؤس 07701531965 samanhamid72@gmail.com