کورتەیەک لەسەر به‌ش
به‌شی ڕووپێوی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه و وه كارده‌كات له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌ڕیی ئاماده‌كردنی خویندكار له ڕووی په‌روه‌رده‌ی و زانستی یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به تهكنیكارێك كه ئاماده‌ییان هه‌بیت بۆ كاركردن و پسپۆڕ بن له‌بواری ڕووپێوی به‌گشتی.
كورته‌یه‌كی مێژووی له‌سه‌ر به‌ش
له‌ساڵی خوێندنی 2011-2012 له‌سه‌ر پیشنیاری ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا و به‌فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌شی زانستی ڕووپیوی كرایه‌وه و ژماره‌یه‌ك خوێندكاری وه‌رگرت،وه پاشان بۆ ساڵی خویندنی 2012- 2013 یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی خویندكارانی به‌ش ده‌رچوون كه ژماره‌یان 43 خویندكاره.
ئامانجی کردنەوەی به‌ش
به‌شه‌كه‌مان بڕوانامه‌ی دبلۆمی ته‌كنیكی بهدهرچوهكانی ده‌دات كه هه‌ڵگرانی ئه‌م بڕوانامه‌یه ده‌توانن به تیم كاربكه‌ن به سیفه‌تی ڕووپێو، له ده‌زگا حكومیه‌كان، كۆمپانیا ئه‌ندازیاریه‌كان یان كۆمپانیا راویژكاریهكان. له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا.
- سه‌رپه‌رشتی كردن و پێوانهژمیری و بڕی تێچوونی كاروباری ڕێگاوبان.
- وێنه كیشانی دریژهبڕگه (Profile) و پانه برگه‌ی (Cross section) ڕێگاو بان و پرد.
- دیاری كردنی سنووری پارچه‌زه‌وی نیشته‌جێبون و كشتوكاڵی و بازرگانی.
- هه‌ستان به ههمووكارهكانی ڕووپێووی ئه‌ندازه‌یی و ریكسازی بۆ خانوبه‌ره و ڕێگاوبان.
- ئاماده‌كردن و وینهكێشانی نه‌خشه‌ی تۆپۆگرافی به مه‌به‌ستی پلان و دیزاینی خانوبه‌ره‌و رێگاوبان و پرۆژه ئاوییه‌كانی وه‌ك به‌نداو.
- كاركردن له‌بواری ڕووپێووی ئاسمانی و شیكاری وێنه‌كانی.
- كاروباری ڕووپێووی له‌ڕاكێشانی تۆڕی كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
گرنگی به‌ش
هه‌وڵ ده‌ده‌ین دهرچووهكانمان كاربكه‌ن له‌دامه‌زراوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت له پرۆژه ئهندازهییهكاندا به سیفه‌تی ڕووپێو كه خۆی له‌دیاری كردنی شوینه‌كان، رووپێوی ڕێگاوبان و پێوانهژمێری قه‌باره‌ی بڕین و پركردنه‌وه‌ی كاری گڵ و هه‌روه‌ها كاركردنی تۆڕی جیۆدهسی و ڕێكسازی و چاودێریكردنی ووردی به‌نداو و پرۆژه گه‌وره‌كان خوی ده‌بینێته‌وه، وهسهرپهرشتیكردنی پرۆژه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك دیاری كردنی شوێنه‌كان به‌پێی نه‌خشه و پلانی ئاماده‌كراو وه شیكاركردنی وێنه ئاسمانیه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر كار و پرۆژه‌كان.
ستافی ئه‌كادیمی به‌ش
Bassam Qasem Abdul Rahman
Iraj Muhammad Amin
Hiba Adnan Ahmed
Kameran Raoof Ali
ناوی بەرپرسی بەش و ژمارەی پەیوەندیکردن و ئیمەیڵی زانکۆ
کامران رەئووف علی ٠٧٧٠١٣٦٨٢٧٢ Kameran.Ali@spu.edu.iq
ناوی بڕیاردەری بەش
سروشت محمد جزا
ناوی سیانی ئەنجوومەنی بەش
کامران رەئووف علی
سروشت محمد جزا
تەرزە جبار باقی