کورتەیەک لەسەر بەش
به‌شى په‌رستارى له‌په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربندیخان سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى یه. خوێندن له‌م به‌شه‌دا دوو ساڵه, ده‌رچووى ئه‌م به‌شه ده‌بێته په‌رستار و وه پیشه‌كه‌ى بریتى یه له تیشك خستنه سه‌ر ته‌ندروستى تاكه كه‌س و خێزان و كۆمه‌ڵگا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانى مرۆڤ .
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
به‌شى په‌رستارى له ساڵى 2015-2016 به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا دامه‌زراوه, له‌و ساڵه‌دا ته‌نها به‌شى به‌یانیانى هه‌بووه و پاش ساڵێك هه‌مان به‌ش ئێوارانیشى كردووه‌ته‌وه و وه به‌رده‌وامه هه‌تا ئێستا, هه‌ر به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ساڵى 2017-2018 وه‌رگرتنى خوێندكار له ده‌وامى ئێواران له‌م به‌شه ڕاگیرا هه‌ر وه‌ك هه‌موو كۆلێژ و په‌یمانگاكانى دیكه.
ئامانجى کردنەوەى بەش
ئامانجى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه پێگه‌یاندنى كادرى ناوه‌نده بۆ دام و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان له‌كه‌رتى تایبه‌تى و گشتى دا.
پێكاتهى كۆرس و ماوه‌ى كۆرسى به‌شه‌كه
سیسته‌مى خوێندن له‌م به‌شه ئه‌وه‌یه كه خوێندكاران به ڕێگاى ئاسان فێر بكرێن و به شێوازى پراكتیكى و به تیشك خستنه سه‌ر بابهتهكان به وردى فێر بكرێن. وه كۆرسه‌كه پێكدێت له خوێندنى ناو پۆل و تاقیگه‌و ئه‌نجامدانى چالاكى و ئه‌ركى ماڵه‌وه. خوێندن له‌م به‌شه به هه‌ردوو زمانى كوردى و ئینگلیزى یه, وه ئه‌م به‌شه پێكدێت له دوو قۆناغ كه خوێندكار پێویسته 127 یه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت له هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌دا, وه دواى سه‌ركه‌وتنیان له تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزه‌كان و كۆتایى ساڵ پێویسته خوێندكاران بۆ ماوه‌ى دوو مانگ مه‌شقى پراكتیكى هاوینه ئه‌نجام بده‌ن له نه‌خۆشخانه یان بنكه‌ى ته‌ندروستى پاشان بڕوانامه‌ى ده‌رچونیان پێ ده‌درێت له دبلۆمى په‌رستارى.
گرنگى بەش لە بازاردا
گرنگى ئه‌م به‌شه له‌بازاڕدا پێگه‌یاندنى كادرى ناوه‌نده بۆنۆرینگهو نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانه وه ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن هه‌لى كاریان ده‌ست بكه‌وێت له شوێنه تایبه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له كه‌رتى تایبه‌تدا.
گرنگى بەش لە نێو كۆمەڵگەدا
خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستییه به نه‌خۆش و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه ئه‌وانه‌ى پێویستیان به دابین كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستیه.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
وه‌ك یاریده‌ده‌رى په‌رستار ڕۆلأ ده‌بینێت لهوجێگایهى كارى تێدا ده‌كات.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
خوێنكارى ده‌رچوى ئه‌م به‌شه ناونیشانى یاریده‌ده‌رى په‌رستار وه‌رده‌گرێت.
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
زمانى ئینگلیزى , مایكرۆبایلۆجى , بایۆكیمیسترى
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى
Muhammad Tahir Muhammad Master
Sabah Sharif Muhammad Master
Jamal Karim Shakur Master
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت
محمد گاهر محمد
موبایل/ 07511356218
dtinursing2016@gmail.com
ناوى بڕیاردەرى بەش
ئازاد محمد عزیز
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
محمد گاهر محمد سه‌رۆكى به‌ش
ئازاد محمد عزیز بڕیارده‌رى به‌ش/ئه‌ندام
صباح شریف محمد ئه‌ندام