كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ش
به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان، خوێندن تێیدا بۆ ماوه‌ی دوو سالأ ده‌بێت و خوێندكاران پاش بڕینی هه‌ردوو قۆناغه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌وا ده‌بنه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆم له بواری زانستی كۆمپیوته‌ر.
كورته‌یه‌كی مێژووی
به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له ساڵی 2016 – 2017 فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی ده‌رچووه و له هه‌مان ساڵدا خوێندكاران توانیان له‌م به‌شه‌دا بخوێنن، بۆ ساڵی 2018 – 2019 یه‌كه‌م پۆله خوێندكار به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م به‌شه ته‌واو ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی ده‌رچونیان پێده‌درێت.
ئامانجی كردنه‌وه‌ی به‌ش
1) فێركردنى خوێندكارانى دیبلۆمى ته‌كنیكى (دوو ساڵ)
2) ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى و سازدانى كۆنفرانسى و ۆركشۆپ له بواره جیاوه‌زه‌كاندا به مه‌به‌ستى پێشخستنى زانست و ته‌كنه لۆجیا و په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى كوردستان .
3) به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانى شاره‌زاى ته‌كنیكى له ڕێگه‌ى به‌رنامه‌ى كورت خایه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى هه‌لى به‌كارخستنى گه‌نجان
4) نوێكردنه‌وه‌ى شوێن و ئامێر‌و به‌رنامه‌كانى خوێندن و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایى پێداویستیكانى كۆمه‌ڵگه‌و پێش كه‌وتنى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا.
5) به‌شدارى كردن له زیادكردنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچوان و گه‌نجانى تازه كار له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى خزمه‌ت گوزارى بۆ كارى ڕێنیشاندان و ڕاوێژكارى و ڕاهێنان وه هاوكارى تر .
6) به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندنى زانستى و ڕ‌ۆشنبیرى له‌گه‌ڵ ڕیكخراوه ناو خۆیى و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
گرنگی به‌ش له بازاڕدا
به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى پێشه‌نگ بێت له فێركردن و توێژینه‌وه‌ى زانستى و كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كاندا بۆ باشتركردنى داهاتووى كوردستان ،ده‌رچووان فێرده‌كرێن له ڕووى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تیه‌وه له ئاستى پێداویستیه‌كانى بازاڕى كار له‌كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا .
گرنگی به‌ش له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا
یارمه‌تى دانى كۆمه‌ڵگه به‌به‌شدارى كردن و هاندانى زیاتر به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا بۆ ئیش وكاره‌كان و پێشخستنى لایه‌نى (تیۆرى پراكتیكى ) و هه‌موو بواره‌كانى تر‌ى كۆمپیوته‌ر له ڕێگاى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى ناوخۆى و ده‌ره‌كى له‌لایه‌ن به‌ش و خوێندكارانه‌وه.
خوێندكار كه تخرج ده‌كات ده‌توانێت چ كارێك بگرێته ئه‌ستۆ؟
هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له بواری زانستی كۆمپیوته‌ر ده‌توانن له هه‌رسێ بواری
(IT , Database , Network ) به سه‌ركه‌وتووی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
خوێندكار كه تخرج ده‌كات چ ناونیشانێك وه‌رده‌گرێت؟
خوێندكار كه تخرج ده‌كات ده‌بێته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆمی ته‌كنیكی له بواری زانستی كۆمپیوته‌ر.
خوێندكار كه وه‌رده‌گیرێت چ باكگراوندێكی هه‌بێت زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌م به‌شه؟
ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن ئه‌گه‌ر باكگراوندێكی باشیان هه‌بێت له زمانی ئینگلیزی و وانه‌كانی بیركاری و فیزیا دا ئه‌وه زۆر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی خوێندكار له‌م به‌شه‌دا.
ناوی ستافی به‌ش (ئه‌كادیمی) به ئینگلیزی
1) Sirwan Muhamad Aziz
2) Ali Baram Muhamad
3) Hiba Adnan Ahmad
4) Farouq Sabir Muhamad
5) Burhan Muhamad Muhamad
ناوی به‌رپرسی به‌ش و ژماره‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ئیمهیلی زانكۆ
سیروان محمد عزیز – 07702297718 –
Sirwan.hamafaraj@spu.edu.iq
ناوی بڕیارده‌ری به‌ش
سامان جبار قادر
ناوی سیانی ئه‌نجومه‌نی به‌ش (سه‌رۆك و ئه‌ندامان)
سیروان محمد عزیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
علی بارام محمد ئه‌ندام
سامان جبار قادر ئه‌ندام