كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ش
یه‌كێكه له به‌شه زانستیكانى په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ, لە ساڵى خوێندنى ( 2003-2004) بە ڕووى خوێندكاران‌دا كراوەتەوە بۆ خوێندنى بەیانیان، خویندکاران لە ماوەى دوو سالدا وانە لە هەمو پرینسیپەکانى زانستى سەرتایی له بوارى تەكنەلۆجیاى زانیارى و زانستى كۆمپیوته‌ر بە شیوازیک که ئامادەیە بو وەرگرتنى بروانامەى دبلوم تەکنیکى.
ئەم بەشەسەربە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟خوێندن لەبەش چەندساڵە ؟شوێنەکەى؟
بەشى تەكنەلۆجیاى زانیارى سەر بەپەیمانگاى تەكنیكیی چەمچەماڵە و خوێندن لەم بەشەدا بۆماوەى دوو ساڵە ئەم پەیمانگایە دەكەوێتە قەزاى چەمچەماڵەوە لەسەر ڕێگای سەرەكى كەركوك/ سلێمانی.
کورتەیەکى مێژووى لەسەربەش
په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ساڵی (2000/2001) دامه‌زراوه، ودوای دوو ساڵ به‌فه‌رمانی كارگێری ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكى سلێمانى بڕیاردا به كردنه‌وه‌ى به‌شى (سیستمه‌كانى كۆمپیوته‌ر) بۆ ساڵى خوێندنى (2002/2003) به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى لقى زانستى و یه‌كه‌مه‌كانى پیشه‌یی (به‌شى كۆمپیوته‌ر) ، له كۆتایی ساڵى خوێندنى (2003/2004) حه‌ڤده(17) خوێندكار بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكیان پێدرا له بوارى سیستمه‌كانى كۆمپیوته‌ردا.
وه له پێناو هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانستى كۆمپیوته‌ر ڕوویدا، وه په‌ره‌پێدانى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌م به‌شه به فه‌رمانێكى له‌لایه‌ن زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیه‌وه بڕیاردرا به گۆڕینى به‌شى (سیستمه‌كانى كۆمپیوته‌ر) بۆ (ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى) وه ساڵى (2013/2014) بوو به‌یه‌كه‌م ساڵى خوێندنى ئه‌م به‌شه و له كۆتایی ساڵى (2014/2015) (126) خوێندكار بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى له بوارى (ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى) به ده‌ست هێنا له دواى خوێندنى دوو ساڵ له په‌یمانگا و ئه‌نجامدانى مه‌شقى پراكتیكى.
ئامانجى کردنەوەى بەش
ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه بریتیه له پێگه‌یاندنى كادرێكى شایسته بۆ كاركردن له بوارى كۆكردنه‌وه، پاشه‌كه‌وتكردن، گێڕانه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى پاش چاره‌سه‌ركردنى و دابه‌شكردنى به به‌كارهێنانى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه به به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر. هه‌روه‌ها ئامانج لەم به‌شه ئاشنا بوونى خوێندكاره له بواره‌كانى (تۆڕه‌كان، بنكه‌ى زانیارى،سیستمى زانیارى،دروست كردنى ماڵپه‌ڕ،بنه‌ماكانى پێكهاتنى كۆمپیوته‌ر و به‌شه‌كانى) پێكه‌وه گرێدانى ئه‌م به‌شانه به پێى پێویستى كارى ڕۆژانه.
گرنگى بەش لەبازاڕدا
ئه‌توانرێت سوود له‌م به‌شه ببینرێت به دروست كردنی كادرێكى ناوه‌ندى شایسته له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری بۆ ده‌زگا تایبه‌ت و فه‌رمییه‌كان له كه‌رته‌كانى (كارگێڕى،بازاڕسازى،ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان،ژمێریارى…هتد) له ڕێگه‌ى ئیش كردن له‌سه‌ر ئامێره كۆمپیوتهریهكان و به‌رده‌وامى پێدانیان و چاككردنه‌وه‌یان ودروست كردنى پڕۆژه و پڕۆگرامى گونجاو وه‌كو (بنكه‌ى زانیارى،دروست كردنى ماڵپه‌ڕ)، دامه‌زراندنى و كاركردن له‌سه‌ر تۆڕى په‌یوه‌ندى (نێتۆرك) ناوخۆى یان جیهانى (ئینته‌رنێت).
گرنگى بەش لەنێوگۆمەڵگەدا
بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌رباره‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا وه ڕونكردنه‌وه‌ى گرنگى ئه‌و زانسته و ئاشنا بوونى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌و زانسته به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و دروست بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانى ڕۆژانه له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان.
خوێندکارکە تەخەروج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتەئەستۆ؟
• پلاندانان و به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا جیاوازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن و ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى ئه‌و ده‌زگایه‌ى كه كارى تێدا ده‌كات.
• به‌كارهێنانى پسپۆڕێكهى له بوارى په‌یوه‌ندى كردن و گواستنه‌وه‌ى زانیارى.
• دروست كردنى سیستمێك بۆ ڕاپه‌ڕاندن و سه‌رپه‌رشتى كردنى كاره‌كان.
• چاككردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ى به‌شه له كاركهوتوهكان كه تایبه‌ته به بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى.
خوێندکارکە تەخەروج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
ملاحظ فنى، مشغل حاسبه، مدخل البیانات
خوێندکارکەوەردەگیرێت چ باک گراوندێکى هەبێت زۆرسەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
شاره‌زاى له زمانى ئینگلیزى دا هه‌بێت ، ئاشنایه‌تیه‌كى تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیادا هه‌بێت و به‌شدارى چه‌ند خولێكى كردبێت له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى دا.
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بەزمانى ئینگلیزى( تەنهامیلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى باڵا یان ماستەر یان دکتۆرا)
• ALI JALIL IBRAHIM
• MUSTAFA NIHAD RASHAD
• ZANYAR ALI AHMED
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیڵى زانکۆ گەر هەبێت
ناو: على جلیل ابراهیم سەرۆکى بەش
ژماره‌ى په‌یوه‌ندیكردن: 07704388844/ 07719503456
ئیمهیل: ali.ibrahim@spu.edu.iq
ناوى بڕیاردەرى بەش
مصطفى نهاد رشاد
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
• على جلیل ابراهیم/ سه‌رۆكى ئەنجوومەن
• مصگفى نهاد رشاد/ بریاردەرى ئەنجوومەن
• زانیار على احمد/ ئه‌ندام