كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ش
به‌شى كارگێڕى كار یه‌كێكه له به‌شه‌كانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێگاى سلێمانى.
ئه‌م به‌شه سه‌ر به چ كۆلێج یان پهیمانگایهكهو خوێنن چه‌ند ساڵه و شوێنه‌كه‌ى
به‌شى كارگێڕى كار سه‌ر به په‌یمانگاى ته‌كنیكى چه‌مچه‌ماڵه و خوێندن له‌م به‌شه‌دا بۆ ماوه‌ى دووساڵه، ئه‌م په‌یمانگایه ده‌كه‌وێته قه‌زاى چهمهچهماڵهوه له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ركى كه‌ركوك/سلێمانى.
كورته‌یه‌كى مێژوویى
به‌شى كارگێڕى كار له ساڵى 2008 – 2009 بۆ خوێندنى ئێواران كراوه‌ته‌وه وه‌كو چواره‌م به‌ش له په‌یمانگاكه‌دا, پاشان بۆ ساڵى دواتر 2009 – 2010 به‌شى كارگێڕى كارى به‌یانیان كراوه‌ته‌وه، له ساڵانى خوێندنى 2014/2015 و 2015/2016 به‌شى كار گێڕێ كارى ئێواران ڕاگیراوه، پاشان له‌ساڵى 2016 – 2017 دووباره به‌ڕووى فێرخوازاندا كرایه‌وه و دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك خوێنكارى وه‌رگرتووه پاشان جارێكى دیكه له ساڵى خوێندنى 2018 – 2019 دووباره خوێندنى ئێواران له‌م به‌شه ڕاگیراوه، به‌ڵام خۆش به‌ختانه خوێندتى به‌یانیان له‌م به‌شه‌دا له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندیه‌وه تاكو ئێسته به‌رده‌وامه.
ژماره‌ى یه‌كه‌م ده‌رچوانى به‌شى كارگێڕى كارى ئێواران 129 سه‌د وبیست ونۆ خوێنكاربووه و هه‌روه‌ها دوایین ساڵى خوێندنیش 136 سه‌د وسى وشه‌ش خوێندكارى ده‌رچووى هه‌بوه.
ژماره‌ى یه‌كه‌م ده‌رچوانى به‌شى كارگێڕى كارى به‌یانیان 130 سه‌د وسى خوێندكاربووه وهه‌روه‌ها دوایین ساڵى خوێندنیش 80 هه‌شتا خوێندكارى ده‌رچووى هه‌بوه.
ئامانجى كردنه‌وه‌ى به‌ش
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌ش بریتیه له پێگه‌یاندنى كادرى مام ناوه‌ند له بوارى كارگێڕى كاردا ئه‌میش له پێناو خزمه‌تكردن له فه‌رمانگه‌و دام وده‌زگاكانى حكومى و كه‌رتى تایبه‌تدا.
گرنگى بەش لە بازاردا
به‌شه‌كه‌مان ده‌توانێت كادرى مام ناوه‌ند له‌بوارى كارگێڕى كاردا دابین بكات بۆ دام و ده‌زگاكان، به‌تایبه‌ت كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان كه ده‌توانن سود له ده‌رچوانى به‌شه‌كه‌مان ببینن له بوارى به‌ڕێوه‌بردن و بازاڕسازى و كارگێڕى ده‌رامه‌تى مرۆیی و زۆر وه‌زیفه‌ى گرنگى تر‌ى كارگێڕى كار كه به‌هۆیه‌وه بتوانن ڕكاابهرى بازاربكهن و ببێته گرنتى مانه‌وه‌یان له بازارى كاردا.
گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
له‌ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌وپێش چوون به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت و ده‌رگا واڵائهكات بهڕوى وه‌به‌رهێنى ده‌ره‌كى و له‌هه‌مان كاتدا وه‌به‌رهێنى ناوخۆش زیاتر به‌ره‌و پێش ئه‌چێت، بۆیه بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌ره‌وپێشچوونى ئه‌م پێشكه‌وتنه، كۆمهلگاكهمان پێویستى به كادرى ئه‌كادمی ئه‌بێت له بوارى كارگێڕى كاردا، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه به‌شه‌كه‌مان گرنگى تایبه‌تى هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
ده‌رچووى به‌شه‌كه‌مان ده‌توانن له‌یه‌كه كارگێڕییه‌كان كاربكه‌ن وه‌كو (میلاكات و هاتوو ده‌رچوو و نوسینى نامه‌ى كارگێڕى و هتد) هه‌ره‌وها ده‌توانن ئیش كارى بازاڕسازى و زۆر كارى گرنگى تر‌ى تایبه‌ت به ده‌رامه‌تى مرۆیی ئه‌نجام بده‌ن.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
ده‌رچووى به‌شه‌كه‌مان كاتێك داده‌مه‌زرێت له دام و ده‌زگا حكومییه‌كان ناونیشانى وهزیفیهكهى بریتیه له (نوسه‌ر).
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
شاره‌زایی له زمانى عه‌ره‌بى هه‌بێت و تاڕاده‌یه‌ك زمانى ئیتگلیزى، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندكار ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رنامه‌كانى كومپیوته‌ر وه‌كو (Microsoft office) و ئه‌نته‌رنێت بێت ئه‌وا ئه‌توانێت زیاتر سه‌ركه‌وتووبێت له‌م بواره‌دا.
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)
1- .پ. ى.د.محمد سلیم محمدامین
2- م.ى.ئارام بابا كریم
3- م.ى. تاڤگه حه‌مه‌كریم حه‌مه‌صالح
4- م.ى. محمد سعید قادر
5- م.ى. هه‌رێم كریم غفور
6- چیا محمد على
7- عباس عمر عبدالله
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆیی
– عباس عمر عبدالله/ سه‌رۆكى به‌ش به‌وه‌كاله‌ت
– ژماره‌ى مۆبایل 009647701355346
– ئیمهیل abbas.omer@spu.edu.iq
بڕیارده‌رى به‌ش
محمد سعید قادر
– ژماره‌ى مۆبایل: 009647501627116
– ئیمهیل mohammed.saeed@spu.edu.iq
ناوى سیانى ئه‌نجومه‌نى به‌ش (سه‌رۆك و ئه‌ندامان)
1- عباس عمر عبدالله /سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن
2- محمد سعید قادر /بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌ن
3- د.محمد سلیم محمد امین/ ئندام
4- ئارام بابا كریم/ئه‌ندام
5- چیا محمد على / ئه‌ندام