کورتەیەک لەسەر بەش
یه‌كێكه له به‌شه زانستيكانى په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پاریزگای سلێمانى,خویندکاران لە ماوەى دوو سالدا وانە لە هەمو پرینسیپەکانى زانستى سەرتایی له بوارى سورەکانى کارەبادا وچاککردنەوە ودامەزراندنى ئامیرە کارەبایەکان وەردەگرى بە شیوازیک که ئامادەیە بو وەرگرتنى بروانامەى دبلوم تەکنیکى لە بوارى کارەبادا .
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟
بەشی تأسیسات کارەبا / پەیمانگانی تەکنیکی چەمچەمال / قەزاى چەمچەمال / ریگای سەرەکى کەرکوک-سلیمانی
کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش
په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ساڵی (٢٠٠٠\٢٠٠١) دامه‌زراوه، وە بەشی کارەبا یەکيك بو لە بەشه پیکهاتەکانی وە هەر لەسەرتای دامزراندی پیشوازی لە خویندکاران کردوە به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى لقى زانستى و یه‌كه‌مه‌كانى پیشه‌یی (به‌شى کارەبا) و پێشكه‌شكردن له ساڵى یه‌كه‌مدا به شێوازى تایبەت بوو، وه له پێناو هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى کارەبا ڕوویدا وە بە پیویستی بازار، وه په‌ره‌پێدانى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌م به‌شه به فه‌رمانێكى زانكۆیی بڕیاردرا به گۆڕینى به‌ش لە پسپوری (پاوەر) بۆ (تاسیسات) ساڵى (٢٠١٦\٢٠١٧) وە خوێندكار بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى له بوارى (کارەبا) به ده‌ست هێنا له دواى خوێندنى دوو ساڵ له په‌یمانگا و ئه‌نجامدانى مه‌شقى پراكتیكى
ئامانجى کردنەوەى بەش
ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه بریتیه له پێگه‌یاندنى كادرێكى شایسته بۆ كاركردن له بوارى کارەبا بەهەمو بەشەکانی سەرتا لە بەرهەمهینان وە گواستنەوە وە دابەشکردنی وزەی کاربا وە چاگ کردنی هەمو بەشەکانی ئەم سیستەمە. هه‌روه‌ها ئامانج لەم به‌شه ناساندنی خویندکار بە هەمو ئەو ئامیرە کارەبایانە کە روژانە بەکار ئەهینین وە شیوازی کارکردنی وە چونیتی چاکردنی کاتیک تیک بچیت وە چوون بەکارهینانی ئەو پیوەرە کارەبایە بو دەسنیشان کردنی کیشەی ئامیرە شکاوەکان بو مەبەستی چاک کردن
گرنگى بەش لە بازاردا
شاراوە نیه گرنگی کارەبا لە ژیانی روژانەمان بەلکو وتەیەک هەیە کە کارەبا ئەناسینیت بە ((دەماری ژیان)) وە نەبونی کارەبا یان کەموکوری لە بەدەسهینانی ژیانی روژانەمان قورس ئەکات ,سەرەتا لە ناو مالەکانمان بو دەرەوە لە فەرمانگاکانی حکومت بە تایبەت ویستگەی دابینی کردنی ئاو وە نەخوشخانەکان وە بەریوبردنی فروکەخانەکان یان فەرماندەی یەکە سەربازیکان…هتد وبەدەر لەوانەی باس کرا یەکەم وە زورترین کەس کە وزەی کارەبا بەکار ئەهینیت هاولاتییه , لەبەر ئەمە بەردەوام ئەبی کادری شایستە هەبیت کە زانیاری باش وچاک هەبیت لەم بوارە بو بەردەوام بونی خزمەتگوزاری وزەی کارەبا.
گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا
بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌رباره‌ى کارەبا له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا وه ڕونكردنه‌وه‌ى گرنگى ئه‌و زانسته و ئاشنا بوونى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌و وزەیە به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و دروست بۆ سوود بینین لەم وزەیە ڕۆژانه له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان .
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
دەرچوانى بەشی کارەبا دواى تەواوکردنى خویندنى دوو سال وئەنجامدانى مەشقی براکتیکی ئەتوانن له سیکتەرى حکومى عام کار بکەن بە هەمو دەزگا فەرمیکانى یاخود لە سیکتەرى تایبەت لەگەل کومپانیکانى وەبەرهینان لە ناو هەریمی کوردستان یاخود دەرەوەى سنوری هەریمی کوردستان بەدەر لەوەى که ئەتوانن کارى بچووک یان بروژەى تایبەتى خویان بکەنەوه لە چەندین بوار وەک:
- چاکردنی ئامیرە کارەبایەکان
- لف کردنی ماتور
- ریکخستنی وەرشەی کارەبایی وه کارخانەکان
- تاسیسی مالان وە کارگەکان
- دروستکردنى بوردی کونترول بو کارەگەکان وکارخانەکان وئیشپیکردنى وکونترول کردنی
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟
((ملاحظ فنى كارەبایی))
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
شاره‌زاى له زمانى ئینگلیزى وە عەرەبی دا گرنگه ، ئاشنایه‌تیه‌كى تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانستی کارەبا هه‌بێت و به‌شدارى چه‌ند خولێكى كردبێت له بوارى دروست وە گواستنەوە وە دابەش کردنی وە دامەزراندنی کاربا دا.
ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى
Sarkut Ibrahim Mahmood
Hassan Nori Mahmood
ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ
ناو سەرۆکى بەش: سەرکەوت ابراهیم محمود
ژماره‌ى په‌یوه‌ندیكردن:07701395176
ئیمهیل: sarkaut.mahmood@spu.edu.iq
ناوى برڕیاردەرى بەش
امیر فخرالدین سلیمان
ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)
سەرکەوت ابراهیم محمود/ سه‌رۆكى ئەنجوومەن بەش
امیر فیصل سلیمان / بریاردەرى ئەنجوومەن بەش
حسن نورى محمود/ ئه‌ندام ئەنجوومەن بەش
کارزان محمد تقى/ ئه‌ندام ئەنجوومەن بەش