كورته‌یه‌ك له سه‌ر به‌ش
ئه‌م به‌شه تاكه به‌شه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانى عێراق كه بروانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى ده‌به‌خشێته ده‌رچوانى له بوارى كشتوكالى داپۆشراودا . له‌م به‌شه‌دا خوێندكار زانیارى ته‌واو به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌و تكنولۆجیاى تازه وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى چاندن و په‌روه‌رده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانى به‌روبومى كشتو‌كاڵى وه‌ك سه‌وزه‌وات و میوه‌هاتى له‌سه‌ر شێوازى نوێ له ناو خانوى داپۆشراو به ئامانجى زیاد كردن و چاك كردنى به‌رهه‌مى رووه‌كى باخدارى به شێوازى نوێ كه به زیاد كردنى ستونى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگایەکە؟خوێندن لەم بەشە چەند ساڵە؟شوێنەکەی؟واتە ناونیشانی تەواوی
به‌شى كشتو‌كاڵى داپۆشراو سه‌ر به په‌یمانگاى ته‌كنیكى به‌كره‌جۆیه ، خوێندن له‌م به‌شه دوو ساڵه وه هه‌ر ساڵه‌و به دوو سمسته‌رى خوێندن واته چوار سمسته‌ر بۆ هه‌ردوو ساڵكه، ناونیشانى ته‌واوى ده‌كه‌وێته ناو شارۆچكه‌ى به‌كره‌جۆوه به‌رامبه‌ر به شاره‌وانى به‌كره‌جۆ.
كورته‌یه‌كى مێژووى له‌سه‌ر به‌ش
ساڵى خوێندنى 2005-2006 ئه‌م به‌شه كراوه‌ته‌وه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى خوێندكاران كه ده‌رچوون له‌م به‌شه ژماره‌یان (40) چل خوێندكاربووه له ساڵى خوێندنى 2007-2008 وه ژماره‌ى ده‌رچوانى (46) چل و شه‌ش خوێندكار بووه بۆ ساڵى خوێندنى 2017-2018.
ئامانجى كردنه‌وه‌ى به‌ش
1- پێگه‌یاندنى كادرى مام ناوه‌ندیه له بوارى پسپۆرى (ژورى داپۆشراو ) واته خانوى پلاستیكى و خانوى شوشه‌یى كه تهكنهڵۆجیایهكى تازه‌یه له‌بوارى به‌رهه‌مهێنانى به‌روبومى كشتو‌كاڵى كه گرنگى ئه‌دات به دروستكردن ودامهزرانى پرۆژه‌كانی ژورى داپۆشراو پاش ته‌واوكردنى پڕۆگرامى خوێندن به دووقۆناغى خوێندن به وانه‌ى تێورىو پراكتیكیه‌وه وه ئه‌نجامدانى مه‌شقى پراكتیكى بۆ ماوه‌ى دوومانگ وه پێدانى بڕوانامه‌ى (دبلۆمى ته‌كنیكى ) .
2- ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه شاره‌زا ده‌بن له دامه‌زراندن و ئیداره كردن و به‌رێوه‌بردن وئه‌نجام دانى كاره كشتوكاڵیه تایبه‌تیه‌كانى پرۆژه‌كانی ژورى داپۆشراو و به‌رهه‌م هێنانی به‌روبومی كشتوكاڵی به‌و شێوه ته‌كنۆلۆجیایه ….
3- گرنگى دان به په‌روه‌رده‌كردن و دابین كردنى ژینگه‌ى گونجاو بۆ به‌رهه‌م هێنانى به‌روبومى كشتو‌كاڵى له ناو ژورى داپۆشراو به ئامانجى چاكردن و زیادكردنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى به شێوه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى تازه .
گرنگى به‌ش له بازاردا
ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه پاش وه‌رگرتنى زانیارى زانستیانه‌ى گونجاو ده‌توانن هه‌لى كار بدۆزنه‌وه له پرۆژه‌ى كشتو‌كاڵى داپۆشراو .
گرنگى به‌ش له ناَو كۆمه‌ڵگادا
ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن سودێكى باش به‌كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نن ئه‌ویش به زیاد بونى به‌رهه‌م هێنانى زۆربه‌ى سه‌وزه‌وات له جۆرى باش وه به شێوازێكى نوێ دوور له به‌كارهێنانى موادى كیمیاوى بۆ قه‌ڵاچۆكردنى نه‌خۆشى و مێروه زیان به‌خشه‌كان وه به‌كارهێنانى رێكخه‌رى گه‌شه‌كردن كه زیانی بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌و ژینكه پیس ده‌كات.
خوێندكار كه تخرج ده‌كات ده‌توانێت چ كارێك بگرێته ئه‌ستۆ
ده‌رچوى ئه‌م به‌شه بروانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى وه‌رده‌گرێت له پسپۆرى كشتو‌كاڵى داپۆشراو كه ده‌توانێت له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و فه‌رمانگه كشتوكاڵیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه كشتوكاڵیه‌كان دابمه‌زرێت یان له‌كه‌رتى تایبه‌ت به پرۆژه‌كانى دروست كردن و بنیاتنانى پرۆژه‌كانى ژورى داپۆشراو .
خوێندكار كه تخرج ده‌كات چ ناونیشانێك وه‌رده‌گرێت
رابه‌رى كشتو‌كاڵى
خوێندكار كه وه‌رده‌گیرێت چ باكگراوندێكى هه‌بێت زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌م به‌شه
واباش ئه‌و خوێندكارانه‌ى وه‌رده‌گیرێن زانیارین له‌سه‌ر كشتوكاڵ به گشتى هه‌بێت وه له كور‌و كچى برا جوتیاره‌كان بێت وه رێژه‌یه‌كیان له ده‌رچوانى ئاماده‌یى كشتوكاڵ بێت.
ناوى سیانى ستافى ئه‌كادیمى به‌ش
1 م . اسماعیل احمد حسن مامۆستا
2 د. كامل صابر سعید مامۆستا
3 د. شوان محمد صاڵح محمد پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر
4 د. نبیل عبداللگیف محمود پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر
5 م. ناسك محمد فرج مامۆستا
6 م. عبدول مصگفى حمه ره‌ش مامۆستا
7 م . جلال معروف محمد م. یاریده‌ده‌ر
8 م . جبار جلال فقێ م. یاریده‌ده‌ر
9 م. چنور یوسف شكور م. یاریده‌ده‌ر
10 م. ئاواره محمد حمه خان م. یاریده‌ده‌ر
11 م. عدنان محمد عبدالله م. یاریده‌ده‌ر
ناوى به‌ر پرسى به‌ش
م. اسماعیل احمد حسن ، ژماره‌ى مۆبایل : 07703104332
ئیمێڵ: Ismael.hassan@spu.edu.iq
ناوى بریارده‌رى به‌ش
رێبین محمد احمد
ناوی سیانی ئه‌نجومه‌نى به‌ش(سەرۆک و ئەندامان)
1 م . اسماعیل احمد حسن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن
2 د. نبیل عبداللگیف محمود ئه‌ندام
3 م . جلال معروف محمد ئه‌ندام
4 م . جبار جلال فقێ ئه‌ندام
5 م. چنور یوسف شكور ئه‌ندام
6 م. ئاواره محمد حمه خان ئه‌ندام
7 رێبین محمد احمد بریارده‌رى ئه‌نجومه‌ن