كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌ش
به‌شى كارگێڕى ته‌ندروستى ساڵى (2017-2018) له په‌یمانگای ته‌كنیكى به‌كره‌جۆ كراوه‌ته‌وه ئه‌م به‌شه له لایه‌كه‌وه گرنگى ده‌دات به بنه‌ماكانى زانستى كارگێڕى وه له لایه‌كى تره‌وه گرنگى ده‌دات به زانستى پزیشیكى. ده‌رئه‌نجامى پێكه‌وه به‌ستنى ئه‌م دوو زانسته سیسته‌مێكى كارگێڕى پێشكهوتوودهستهبهر ده‌بێت بۆ پێشخستنى چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردن له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وسه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و نۆرینگه حكومی و ناحكومییه‌كان.
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟
ئه‌م به‌شه سه‌ر به په‌یمانگاى ته‌كنیكى به‌كره‌جۆیه له شارى سلیمانى سیسته‌مى خوێندن ساڵانهیهو وه كۆى پرۆسه‌ى خوێندن بریتى یه له دوو سال.
كورته‌یه‌كى مێژووى له‌سه‌ر به‌ش
ئه‌م به‌شه ساڵى 2017 دامه‌زراوه به‌ناوى كارگێڕى ته‌ندروستى وه ئێستاش به‌هه‌مان ناو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر وه‌رگرتنى خوێندكاران وه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى وه‌رگرتنى خوێندكار له به‌شه ژماره‌یان 58 خوێندكار بووه كه له ساڵى خوێندنى (2017-2018) ده‌ستیان كردووه به خوێندن كه ئه‌م خوێندكارانه ئه‌بنه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى خوێندكار كه له‌م به‌شه تخرج ده‌كه‌ن له ساڵى خوێندنى (2018-2019)
ئامانجى كردنه‌وه‌ى به‌ش
*پێگه‌یاندنى كادرى شاره‌زا له بوارى كارگێڕى به گشتى و كارگێڕى ته‌ندروستى به تایبه‌تى.
*سیسته‌مى كارگێڕى له كوردستان به شێوه‌یه‌ك بێت كه مافى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى یه ته‌ندروستى یه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كاندا به پێى یاسا كارگێڕى یه‌كان ڕێكبخرێت.
. *چاكسازى بكرێت له شێوازى به رێوهبردنى فه‌رمانگه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان
*دیارى كردنى ئیش و كاره‌كانى فه‌رمانبه‌ران به پێى توانا و شاره‌زاى و لێهاتووى له بواره‌كانى خۆیاندا.
*رێكخستنى شێوازى ده‌وام كردنى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رجه‌م شایسته دارایه‌كان بۆیان.
گرنگى به‌ش له بازاڕدا
ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه بڕوانامه‌ى دبلۆم وه‌رده‌گرن له بوارى كارگێڕى ته‌ندروستى دا كه ده‌رفه‌تى دامه‌زراندن و هه‌لى كاركردنیان زۆره له بازاڕدا له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه له هه‌ردوو بوارى كارگێڕى و ته‌ندروستى ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى كار بكه‌ن له بازاڕدا
گرنگى به‌ش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا
گرنگى ئه‌م به‌شه بۆ كۆمه‌ڵگه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ده‌رچووانى ئه‌م به‌ش گرنگى ته‌واو ده‌ده‌ن به ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كان له‌ڕووى گه‌یاندنى زۆرترین خزمه‌ت به نه‌خۆش و ده‌سته‌به‌ر كردنى سه‌رجه‌م مافه‌كانى فه‌رمانبه‌ره‌كان. وه خوێندكاران له‌م به‌شه فێر ده‌كرێن كه چۆن سه‌رپه‌رشتى نه‌خۆشخانه‌و نۆرینگه‌و فه‌رمانگه ته‌ندروستى یه‌كان بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م پێداویستى یه‌كان له ناو كۆگاكاندا به‌شێوه‌یه‌ك به كاربهێنرێت كه زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات به كه‌مترین تێچوون
خوێندكار كه تخرج ده‌كات ده‌توانێت ئه‌م كارانه بكات
* كارى كارگێڕى به گشتى.
* كارى ژمێریارى.
* كارى به بازار كردنى سه‌رجه‌م پێداویستى یه پزیشكى یه‌كان
* كار كردن له كۆگاكانى ده‌رمان.
خوێندكار كه تخرج ده‌كات چ ناونیشانێك وه‌رده‌گرێت
كاتب
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟
خوێندكار كه له‌م به‌شه وه‌رده‌گیرێت كۆنمره‌ى قۆناغى دوانزه‌ى بنه‌ره‌تى دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ڕێژه به شێوه‌یه‌ك كه (30%) نمره‌ى وه‌رگرتن له‌م به‌شه له‌سه‌ر ئه‌م وانانه‌یه به‌م شێوه‌یه : ( ئینگایزى 10%- (بایولوجى) 10%- ماتماتیك 5% – عه‌ره‌بى 5%) واته خوێندكار پێویسته باگراوهندێكى باشى هه‌بێت له‌و وانانه‌ى كه دیارى كراوهز
ناوى سیانى ستافى ئه‌كادیمى به‌ش
No. Name Certification
1-Sivar.T.abdulrazaq Master
2-Hawkar.M.raeuf Master
3-Jasm.H.Amen Higher dbloma
ناوى به‌رپرسى به‌ش
سیڤه‌ر طاهر عبدالرزاق
07723849090
sevar1984@yahoo.com
ناوى بریارده‌رى به‌ش
سیروان قادر محمود.
ناوى سیانى ئه‌نجومه‌نى به‌ش
سیڤه‌ر طاهر عبدالرزاق سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن
سیروان قادر محمود ئه‌ندام
جاسم حمه جان امین ئه‌ندام