Back

کورتەیەک لەسەر بەش
بەشی تەکنیکی وەرگێڕان لە ساڵی خوێندنی 2017-2018 دا دامەزراوە بە فەرمانی کارگێڕی ژمارە( 1135ن) لە ( 29/05/2017) لە سەرۆکایەتی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. 43 خوێندکار لە ساڵی یەکەمی بەشدا 2017-2018) )  بە سیستمی ڕاستەوخۆ وەرگیراون.

ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێژ یان پەیمانگەیەکە؟
 ئەم بەشە یەکێکە لە بەشە کارگێڕیەکانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی/ زانکۆی پۆلیتەکنیکە

کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
ئەم بەشە بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، لە ساڵی خوێندنی 2017-2018 دامەزراوە بە ناوی بەشی “تەکنیکی وەرگێڕان” و . 43 خوێندکار لە ساڵی یەکەمی بەشدا 2017-2018) )  بە سیستمی ڕاستەوخۆ وەرگیراون و ساڵی خوێندنی 2018-2019 یەکەم گروپی خوێندکاران بە سەرکەوتووی بەشەکەیان تەواو کرد.

ئامانجی کردنەوەی بەش
 بۆ پێگەیاندنی کادری مامناوەند بۆ خزمەتکردن لە بازاڕی کاردا بۆ ئیش و کاری وەرگێڕان بە نوسین یان بە زارەکی.

 گرنگی بەش لە بازاڕدا
بەهۆی زۆربوونی کۆمپانیاکان (بە تایبەت بیانیەکان) و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کرانەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕووی دەرەوەدا، بازاڕی کار بەردەوام پێویستی بە وەرگێڕی زیاتر هەیە. بۆیە ئەم بەشە گرنگیەکی تایبەتی و ستراتیژی هەیە هەم لە ئێستا و هەم لە داهاتوودا.

گرنگی بەش لە کۆمەڵگەدا
بەشی تەکنیکی وەرگێڕان هەوڵی لێکنزیکبوونەوە و تێگەشتنێکی زیاتری کلتوری کوردی و کلتوری ئەو ووڵاتانەی کە ئنینگلیزی وەک زمانی یەکەم بەکاردێنن دەدات. لێکچون و جیاوازیە کلتوریەکان بایەخی تایبەتیان پێدەدرێن  لە پێناوی تێگەشتنێکی زیاتری کۆمەڵگا ئینگلیزی زمانەکان و کۆمەڵگای کوردی کە ئەمەش گرنگی تایبەتی خۆی هەیە هەم لە ڕووی کۆمەڵایەتی و هەم لە ڕووی وەرگێڕانەوە.

خوێندکار کە بەشەکە تەواو دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
 دەرچووانی ئەم بەشە چەند بژاردەیەکیان دەبێت بۆ کارکردن:
ا. دەتوانن ببنە وەرگێر و ئۆفیس یان کۆمپانیای تایبەت بە خۆیان هەبێت بۆ مەبەستی وەرگێڕان. 
ب. دەتوانن وەک وەرگێڕ کار بۆ کۆمپانیاکان بکەن.
ج. دەتوانن وەک وەرگێڕ (بە نوسین یان زارەکی) کار بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن یان خانەکانی بڵاوکردنەوە بکەن.

چ ناونیشانێک وەردەگرێت دوای تەواوکردنی ئەم بەشە؟
دەرچوانی ئەم بەشە ناونیشانی “وەرگێر” وەردەگرن.

چ باکگراوندێک دەبێتە هۆی سەرکەوتنی خوێندکار لەم بەشە؟
بوونی ئاستێکی باش لە زمانی ئینگلیزی و باکگراوندێک (ئەگەرچی کەمێش بێت) لە بواری وەرگێڕاندا زۆر هاوکار دەبن بۆ سەرکەوتن لەم بەشەدا.

ناوی ستافی بەش
1-Roqia Abdulqadir Jameel

2-Awder Raza Aziz

3-Rebaz Bahadeen Mohammed Nuri

ناوی بەرپرسی بەش و ژمارەی پەیوەندیکردن و ئیمەیڵی زانکۆ
Roqia Abdulqadir Jameel, roqia.abdulqadir@spu.edu.iq, 07719921142

ناوی بڕیاردەری بەش
Awder Raza Aziz, awder.aziz@spu.edu.iq, 07719496934

ناوی سیانی ئەنجومەنی بەش
١. رقیە عبدالقادر جمیل. (سەرۆکی ئەنجومەن)
٢. ئاودێر رضا عزیز. (ئەندام)
٣. غازی غریب زۆراب (ئەندام)