کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
ئەم بەشە لەسەر داوای بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی ١٩٩٨-١٩٩٩ دامەزراوە بۆ پێگەیاندی کادیری مامناوەندی لەبواری تیشکدا کە ئەمەش وێنەگرتن و چۆنێتی پارێزگاریکردن لە ئامێرەتیشکییەکان دەگرێتەخۆی. لەساڵی خوێندنی ١٩٩٩-٢٠٠٠ یەکەم پۆلی دەرچووی پێشکەش بە نیشتمان کرد کە ژمارەیان ١٦ خوێندکاربوو. دوایین ساڵ ٣٢ خوێندکاری پێگەیاندووە بەمەش کۆی گشتی خوێندکارەدەرچووەکانی گەیشتووەتە ٦٠٣ دەرچوو
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت؟
نازناوی( وێنەگری تیشک) وەردەگرێت
خوێنکار کە تخرج دەکات دەتواێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
دەرچووی ئەم بەشە ئەتوانێت لە گشت نەخۆشخانەکاندا وەک وێنەگری تیشک کاربکات بە نازناوی( وێنەگری تیشک) و هەروەها توانای هاوکاریکردنی لە کارکرنی ئامێرەکانی پەیوەندیدار بەتیشکی وەک C.T Scan M.R.I
هەروەها لە کەرتی تایبەت وەک نەخۆشخانەو نۆرینگە کاندا ئەتوانێت کاربکات کە ئاسانکارییە بۆ نەخۆشەکان و نەخۆشخانەکانیش بەوەی کە فشار لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان کەمدەبێتەوەو نەخۆشەکانیش زووتر و ئاسانتر پشکنینەکانیان ئەنجام ئەدەن
ناوی سیانی ستافی ئەکادیمی بەش بە زمانی ئینگلیزی:
Dr. alla Abdulqadir Abdullah
Dr. Sabir Mustafa Mohammed
Shad Latif Mohemmed Ali
Kelyan Hama Salih Abdullah
Sivar Tahir Abdulrezaq
سەرۆکی بەش:
د. ئالا عبدالقادر شاڵی/ 07701586543
بڕیاردەری بەش:
شاد لطیف محمدعلی
ئەنجومەنی بەش:
د. ئاڵا عبدالقادر شاڵی سەرۆکی ئەنجومەن
شاد لطیف محمد علی بڕیاردەری ئەنجومەن
د. صابر مصطفى محمد ئەندام
کەلیان حمەصالح عبدالله ئەندام