کورتەیەک لەسەر بەش
به‌نج به‌زانستێكی گرنگ داده‌نرێت له‌بواری پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ریدا,به‌هۆی به‌نجه‌وه پزیشك نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دات وه ئه‌توانێ زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ئازار هه‌بێت له‌له‌شی مرۆڤدا وه ئاسان كردن و چاره‌سه‌ركردن له‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كه‌نه‌خۆش له‌بارێكی خه‌وتن و سربووندا ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و ئاماده‌كردنی نه‌خۆش پێش نه‌شته‌رگه‌ری گرنگی زۆری هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌بێ مه‌ترسی و كه‌م وكورتی كه‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا( پله‌ی گه‌رمی – لێدانی دڵ – په‌ستانی خوێن ) ئه‌مانه هه‌مووی پێوانه و تۆمار ده‌كرێت له په‌راوی تایبه‌ت دا ,خاڵی كردنه‌وه‌ی گه‌ده و ریخۆڵه و پێنه‌دانی خۆراك پێش نه‌شته‌رگه‌ری و تاشینی شوێنی نهشتهرگهریوو هه‌ندێ رێسا‌و یاسای تر.
پێش كه‌وتنی پیشه‌سازی له‌بواری پزیشكی دا وه له‌بواری ئامێره‌كانی سركردن له‌پێش كه‌وتندایه له‌و ئامێرانه‌ش :
1- ئامێری به‌نج كردن.
2-ئامێری پێشكه‌وتوو له‌به‌شی بوزانهوهی دڵ و چاودێری ووردا وه‌كو هیڵكاری دڵ وه ئامێری سه‌دمه‌ی كاره‌بایی.
ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگایەکە؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە؟شوێنەکەی؟
ئەم بەشە سەر بە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییە ده‌رچووی زانستی وه‌رده‌گیرێت له‌م به‌شه وه خوێند بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه.
خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟
ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی له‌كاتی دامه‌زراندنیاندا:
1-ئاماده‌كردنی ئامێری بێ هۆشكاری و دڵنیابوون له ئیش كردنی .
2-دلًنیابوون له‌بوونی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆری بێ هۆشكاری .
3-ئاماده‌كردنی ده‌رمانه‌كانی بێ هۆشی.
4-چاودێریكردنی نه‌خۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا: پێوانی لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن و هه‌ناسه, پێدانی
ده‌رمانه‌كان له‌زێر چاودێری ووردی پزیشكی بێ هۆشكاریدا.
5-ئاماده‌كردنی ئامێری پێدانی خوین له‌كاتی پێویست دا.
6-یارمه‌تی دان له‌كاتی روودانی هه‌ركاره‌ساتێكی كتوپردا له‌كاتی به‌نج دا.
7-مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ی له‌هۆڵی به‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه.
کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش
ئه‌م به‌شه دامه‌زراوه له‌سه‌ر بریارى دانیشتنى جویُندنى باڵا له حوكومه‌تى ههریًمى كوردستان لهسالًى (1998- 1999) له‌سه‌ر داواكارى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى ناوه‌ندى سلیًمانى یه‌كه‌م وه‌جبه 16 خوێندكار وه‌رگیراوه دواى دوو ساڵى ئه‌كادیمى ژماره‌ى خوێندكاره‌كان ( 30-40) خهێندكار بوو له ( 2000 – 1999 ) دا. له كاتێكدا له ساڵى (2018 – 2019) دا 121 خویًندكارى پۆلى یه‌ك و دوو هه‌بووه .
ئامانجی کردنەوەی بەش
ئه‌م به‌شه به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى كادرى مام ناوه‌ند له‌بوارى به‌نجدا دامه‌زراوه .ده‌رچووى ئه‌م به‌شه كارده‌كه‌ن له یه‌كه‌كان و به‌شه‌جیاوازه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان به ناونیشانى یاریده‌ده‌رى بێهۆشكار .
ئامانجى ئستراتیجى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌م به‌شه پڕكردنه‌وه‌ى كه‌م وكورى له ناوچه‌كه بۆ كادرى ئهكادمیاى سركردن وهكادرى مام ناوه‌ندى بۆ مه‌به‌ستى كاركردن له نه‌خۆشخانه‌كان له‌كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا بۆ بازارى كاركردن .
گرنگى بەش له بازاردا
گرنگى هه‌یه له دابینكردنى كادرى مام ناوه‌ند وتایبه‌تمه‌ند بۆ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌تى و گشتى به به‌رده‌وامى
گرنگى به‌ش لهكۆمهڵگەدا
به‌گشتى پێشكه‌وتنى وڵاتان به‌پێوه‌رى به‌رزى ئاستى ته‌ندروستییان ده‌پێورێت . بۆیه وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان .بۆیه ئێمه‌ش پێویسته گرنگى بده‌ین به به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى ته‌ندروستى , به‌دابین كردنى كادرى تایبه‌تمه‌ند له‌هه‌موو بابه‌ت و پسپۆرییه پزیشكییه‌كاندا . كه به‌شى سركردن یه‌كێكه له‌و پسپۆڕیانه‌ى هۆكاره بۆ به‌رز كردنى ئاستى ته‌ندروستى.
خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت؟
دواى ده‌رچوون له‌م به‌شه نازناوى یاریده‌ده‌رى بێهۆشكاریان پێده‌به‌خشرێت.
خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوو دەبێت لەم بەشە؟
له پێناو سىركهوتن له‌هه‌ر بوارێكى زانستیدا . هه‌روه‌ها له‌بوارى سركردنیشدا , ئه‌بێت خوێندكار ههوڵكى زۆر بدات وهباوهرى به‌خۆى بێت وه پشت به‌خۆى ببه‌ستێت وه شاره‌زاى هه‌بێت له زانستى كیمیا ,بایۆلۆجى فیزیا‌و زمانى ئنگلیزى …..
ناوى سه‌رۆك به‌ش
نسرین احمد كریم (مامۆستا )
ناوى بریارده‌رى به‌ش
شه‌ونم عپمان عبدالله
Email :-nasrenahmad45@yahoo.com / 07725267004
ناوى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى به‌ش
1- نسرین احمد كریم سه‌رۆكى لیزنه
2- شه ونم عپمان عبدالله ئه‌ندام
3- صلاح محمود قادر ئه‌ندام
4- اكرم محمد احمد ئه‌ندام
د. نزار محى ا‌لدین احمد راویژكارى ئه‌ندام