سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDC
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كه له‌ڕووی په‌یكه‌ری كارگێڕی وابه‌سته‌ی یاریده‌ده‌رێتی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵایه.له ساڵی 2014 وه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازی رێكخراوی IREX و به‌پاڵپشتی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆكارهكانی دامه‌زراوه.
گرنگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌كاته‌وه كه له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و زانكۆدا هه‌یه، وه‌كو پردێك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی نێوان هێزی مرۆیی پسپۆڕی زانكۆ و پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار كارده‌كات، له‌ڕێگه‌ی ناساندنی ده‌رفه‌ته‌كانی كار له‌بازاڕ و بۆشاییه پسپۆڕییه‌كان له‌نێو بازاڕی كاردا به‌و ئامانجه‌ی زانكۆكان ببنه سه‌رچاوه‌ی دابینكه‌ری هێزی كاری مرۆیی پسپۆڕی ناوخۆیی و كارا.
ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار, (Career Development Center (CDC، له ساڵی 2018 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌وه په‌یڕه‌و پڕۆگرامی نێوخۆیی بۆ دانراوه و ئه‌رك و كاره‌كانی له‌ناو زانكۆكاندا رێكخراون، كه بریتین له:
1- كردنه‌وه‌ی خوولی راهێنان بۆ خوێندكاران.
2- پێشكه‌شكردنی پێشنیازی پرۆژه بۆ رێكخراو و كۆمپانیاكان.
3- وه‌رگرتنی پشتویانی دارایی به گوێره‌ی قانون و رێنماییه‌كان (فه‌ند) بۆ چالاكییه‌كانی خوێندكاران.
4- ناساندنی ده‌رفه‌ته‌كانی كار به خوێندكاران له‌رێگه‌ی پێشانگای كار و چالاكی زانستییه‌وه.
5- به‌ڕێوه‌بردنی خوولی هاوینه‌ی خوێندكاران (پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان) له كه‌رتی تایبه‌ت كه به “Internship” ناسراوه.
ئامانجه‌كان:
1- دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و زانكۆدا.
2- به‌ستنه‌وه‌ی هێزی كاری مرۆیی پسپۆڕی زانكۆ به پێداویستییه‌كانی بازاڕی كاره‌وه.
3- گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی و هه‌مه‌لایه‌نی خوێندكاران.
4- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كاردۆزینه‌وه و زانینی رێساكانی كار و بازاڕی كار.
5- گه‌شه‌پێدانی كارامه‌یی تهكنۆلۆجییهكانی بواری دۆزینه‌وه‌ی كار و كه‌رتی تایبه‌ت.
6- ئاشناكردنی خوێندكار به ره‌وش و ژینگه‌ی كاری كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێوه‌ی كرداریی.
ئه‌ركه‌كان:
1- كردنه‌وه‌ی خوولی راهێنان بۆ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له بواره‌كانی: “نووسینی سیڤی، چاوپێكه‌وتنی كار، كارامهییه مرۆییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی فشاری كار و ژیان، ئه‌ته‌كێتی شوێنی كار، زمانی جه‌سته، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، گه‌ڕان به‌دوای ده‌رفه‌تی كار، پلاندانانی كه‌سی و تۆڕبه‌ندی- نێتۆركین.”
2- رێكخستن، به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریكردنی خولی هاوینه‌ی خوێندكارانی قۆناغی سێه‌می كۆلێژ و دووه‌می په‌یمانگه‌كان، واته: “پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان” كه به “Internship” ناوده‌برێت و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت و له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
3- به‌شداری چالاكییه‌كانی رێكخراوی IREX تایبه‌ت به پاڵپشتی و به‌هێزكردنی توانای مرۆیی و هونه‌ری كارمه‌ندانی ناوه‌نده‌كانی گه‌شه‌پێدان بۆ كار له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
4- دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار، راهێنان، خوولی راهێنان بۆ خوێندكاران.
5- دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار به خوێندكاران.
6- پێدانی راوێژ و پێشنیاز بۆ كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامی خوێندن بۆ زیاتر گه‌نجاندنی له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م، به جۆرێك هانده‌ربێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رفه‌تی كار بۆ خوێندكار.
په‌یكه‌ری كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار:
1- ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار- CDC
أ- هۆبه‌ی مه‌شق و راهێنانی خوێندكار و فه‌رمانبه‌ران.
ژماره‌ی كارمه‌ندانی ناوه‌نده‌كه بریتین له؛ 12 فه‌رمانبه‌ر
1- نه‌ورۆز موسته‌فا مه‌عروف به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار.
2- عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان قادر، لێپرسراوی هۆبه.
3- هه‌ژان كه‌مال شاڵی.
4- ئه‌یوب كه‌ریم سه‌عید.
5- عه‌جیبه كه‌ریم عه‌بدوڵڵا.
6- سۆران مه‌هدی محه‌مه‌د.
7- سه‌ربه‌ست حه‌مه حسێن فه‌تحوڵڵا.
8- هه‌نار عومه‌ر كه‌ریم.
9- هیران خه‌لیل رۆسته‌م.
10- دیار ساڵح ئه‌حمه‌د.
11- سه‌رخێڵ سیروان محه‌مه‌د.
12- سامان صاڵح فرجه.
ناونیشانی سەنتەری هەلی كار
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
پارێزگای سلێمانی -قڕگە – شەقامی ی ورمێ- ماردین 327 –كۆڵانی 76
CDC زانیاری زیاتر لەسەر سەنتەری دۆزینەوەی كا ر لە ماڵپەڕی
Facebook (CDC – SPU)
ماڵپەڕی ئەلۆمنای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی